بە دیمەن

موراد کان: ماددەی هۆشبەر بەشێکە لە سیاسەتێکی شەڕی تایبەت

موراد کان، هاوسەرۆکی وتەبێژی پلاتفۆرمی دژی ماددە هۆشبەرەکان، ڕایگەیاند؛ "هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان و هەروەها داڕمانی ئەخلاقی و دوورکەوتنەوە لە بەهاکانی کۆمەڵگا، سیاسەتی شەڕی تایبەتە، ئێمە لەبەر ئەم ڕاستیانە ئەم پلاتفۆرمەمان دامەزراند."

لە شاری ئامەد، دوای شەش مانگ کارکردن لە لایەن دامەزراوە دیموکراتیکەکانەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، پلاتفۆرمی "هۆشیار بە! پلاتفۆرمی دژی ماددە هۆشبەرەکان" دامەزرا.

موراد کان، هاوسەرۆکی وتەبێژی پلاتفۆرمی دژە ماددە هۆشبەرەکان، لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) سەبارەت بە ئامانج و چالاکییەکانی پلاتفۆرمەکە قسەی کرد و وتی: "بێ گومان پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکان بە پێکهاتە دامەزراوەییەکان دیاری دەکرێن. پلاتفۆرمی دژە ماددە هۆشبەرەکان بەهۆی پێویستییەکی کۆمەڵایەتییەوە دامەزراوە. ئێمە لە قۆناغێکداین کە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان زیادی کردووە. بێ گومان هۆکاری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە کاردایە. ئەمە ئاستی ئێستای سیستەمی حوکمڕانی کە سیستەمێکە لە سەرووی هەموو شتێکەوە هەوڵدەدات خۆی لە کۆمەڵگادا جێگیر بکات، کۆمەڵگەیەکی دوور لە سیاسەت، ڕاستی کۆمەڵایەتی، جیاکراوە لە بەهاکانی خۆی و کۆمەڵگەیەک لە خۆ بێگانە دەکاتەوە. هەروەها بۆ ئەو مەبەستەش هەندێ بیانوو بەکاردەهێنێت."

موراد کان ڕایگەیاند کە ئالوودەبوون و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بەشێکە لە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت و وتی: "لەبەر ئەم هۆکارە هەستمان بە پێویستی دروستکردنی ئەم پلاتفۆرمە کرد. لە بارودۆخی ئێستادا ئالوودەبوون و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان زۆر جێگای نیگەرانییە بۆ کۆمەڵگا. هۆکاری داڕمانی ئەخلاقی و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵگا لە بەهاکانی، یەکێک لە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتە. بۆیە هەستمان بە پێویستی پلاتفۆرمێکی لەم شێوەیە کرد بۆ ئەوەی بتوانین باسی ئەم کێشانە بکەین."

ئامانج هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە

موراد کان بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، وتی: "ئامانجی سەرەکیمان هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانە. بۆ ئەمە مەبەستەش زۆر کار دەکەین. لەم ماوەیەدا دەمانەوێت کۆمەڵگا لەم بابەتە ئاگادار بکەینەوە. ئێمە دەزانین کە تەنها بە سەرنج ڕاکێشانی بنەماڵەکان ناتوانین ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە ببینەوە. بۆیە دەمانەوێت وەک پلاتفۆرمێک بە ڕوانگەیەکی هاوبەشەوە کار لەسەر ئەم پرسە بکەین."