مورشیدە ئۆڵتان: دژی گۆشەگیری، داگیرکاری و خیانەت بوەستنەوە

مورشیدە ئۆڵتان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گۆشەگیریی بەهۆی خیانەتەوە بەردەوامە و داوای لە گەلی کورد کرد خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلا و زیندانیانی زیندانەکاندا بکەن.

ئیشکگریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە. ئیشکگرییە کە لە ٦٢٩هەمین هەفتەیدا بەردەوامە.

هەموو هەفتەیەک لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا گروپێک لە کوردستانیانی دانیشتووی ئەوروپا دەورەیەک ئیشکگریی ئەنجام دەدەن. لە  ٧ ڕۆژی هەفتەکەدا لە نێوان کاتژمێری ٠٧:٣٠بۆ ١٦:٣٠ چالاکییەکە بەردەوام دەبێت.

لە چالاکییەکەدا تاوانە دژە مرۆڤانانەکان بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا دەکرێن و بۆ ڕای گشتی باس دەکرێت و هاوکات بێدەنگی و هاوکاریی ڕێکخراوە ئەوروپاییەکان شەرمەزار دەکرێت و داوا لە ناوەندە ئەوروپاییەکان دەکرێت بە پێی یاساکانیان ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.

ئەم چالاکییە ١٣ساڵە بەردەوامی هەیە. لە هەفتەی ٦٢٩هەمینی دا بنەماڵەی ئۆڵتان، مورشیدە ئۆڵتان و سەلیم ئۆڵتانی هاوژینی و سارا کچە ٨ ساڵانەکەیان، بە ناوی ناوەندی کۆمەڵگای دێموکراتیکی کورد لە شاری دارمشتادی ئاڵمانیاوە ئیشکگرییەکەیان لە ئەستۆ گرت.

مورشیدە ئۆڵتان لە سەرەتای چالاکییەکەدا بە بیری هێنایەوە کە هەموو ساڵێک وەک بنەماڵەکەیان بەشداری ئیشکگرییەکە دەکەن. هەروەها وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیەوە ماوەی ٢٥ ساڵە سەرۆکایەتی ئێمەی گۆشەگیر کردووە. بەڵام ئەگەر سەرۆکایەتیمان بە جەستە لەگەڵمان نەبێت، بەدڵنیاییەوە بە ڕۆح و فکر لەگەڵمانە. ڕێبەرئاپۆ ڕێگای ئازادی بۆ ژنی کورد و هەموو ژنان ڕوونکردەوە. ئێمە گۆشەگیری ڕەها لەسەر سەرۆکایەتیمان شەرمەزار دەکەین. ئەم گۆشەگیرییە ئەمڕۆ لە خیانەتیش سوود دەگرێت. دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری تورک ماوەی ٣ ساڵە بە هەموو ڕێکارە گڵاوەکانی هەوڵی لەناوبردنی ئیرادەی گەلی کورد دەدات. ئیرادەی گەلی کورد ڕیبەر ئاپۆ و گەریلاکانمانە، گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕۆڵەی هەر ٤ پارچەی کوردستانن. سەرەتا داوا لە ژنان، گەنجان و گەلی باشووری کوردستان و هەموو گەلی کورد دەکەم دژی داگیرکاری و خیانەت هەستن. هاوکات داوا لە هەموو لایەک دەکەم خاوەنداری لە ئیرادەی زیندانیان بکەن."