مەزڵوم کایا ئەندامی هەدەپ دەستبەسەر کرا

ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپ مەزڵوم کایا دەستبەسەر کرا. هەروەها ماوەی دەستبەسەرکردنی بەڕێوبەرانی هەدەپە بەیلکدوزوی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێریتر درێژکرایەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ)، مەزڵوم کایا، کە ڕۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر لەلایەن کەسانێکەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کە خۆیان وەک پۆلیس ناساندووە دەستگیرکرا، دەڕفێندرێت دوایی ئەشکەنجە دەدرێت و سیخوڕی بەسەریدا سەپێنراوە، کایا گواستراوەتەوە بۆ بارەگای پۆلیسی مێرسین و هۆکاری دەستبەسەرکردنی نەزانراوە.

بەڵام سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی زانرا، بڕیارێکی نهێنی سەبارەت بە دۆسیەکە دراوە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەران سنووردار کراوە.

کاتی دەستبەسەرکردنەکە درێژکرایەوە

بەڕێوبەرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) زامین گۆکچە، ئیمروڵا شەنیوز و نورتن دەمیر بەرەبەیانی دوێنێ لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە شارۆچکەی بەیلکدوزوی ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کران. ئەوەش زانرا کە ٣ کەس کە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان نەزانراوە، بۆ بارەگای پۆلیسی ئەستەنبوڵ گواستراونەتەوە.

 لەلێکۆڵینەویەک کە بڕیاری سنووردارکردنی لەسەر دراوە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ پارێزەران لەگەڵ موکیلەکانیان دیدار ئەنجام بدەن و ماوەی دەستبەسەرکردنیان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر درێژکراوەتەو.