نەتەوەیەکگرتووەکان: ٢٨٠ هەزار کەس لە سووریا ئاوارە بوون
نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی پێشهاتەکانی سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت لە ٢٧ تشرینی دووەم تاوەکو ئێستا ٢٨٠ هەزار کەس ئاوارەبوونە و ئەو مەترسییەش هەیە کە ئەم ژمارەیە بگاتە ١.٥ ملیۆن.
نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی پێشهاتەکانی سووریا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت لە ٢٧ تشرینی دووەم تاوەکو ئێستا ٢٨٠ هەزار کەس ئاوارەبوونە و ئەو مەترسییەش هەیە کە ئەم ژمارەیە بگاتە ١.٥ ملیۆن.
نووسینگەی هەماهەنگی هاوکارییە مرۆییەکان (OCHA)ی نەتەوە یەکگرتووەکان (NY) سەبارەت بە پێشهاتەکان لە سووریا لە نوسینگەی ژنێف کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
"ڕووبەڕووی قەیرانێکی نوێین"
بەڕێوەبەری کوردیناسیۆنی ڕەوشی لەناکاوی بەرنامەی خۆراکیی جیهانی سامر عەبدول-جەبار گوتی: "ئەمە قەیرانێکی نوێیە کە بەسەر قەیرانێکی تردا هاتووە. ئەم شەڕە ناوخۆیە لە ساڵی ٢٠١١ بە ڕاپەڕینی گەل لە دژی حکومەت دەستی پێکرد و هێزە هەرێمییەکان و نێودەوڵەتییەکان تێیدا بەشدار بوون. بەداخەوە بە تەواوی هەوڵەکانییەوە کۆنسەی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەم شەڕە ڕانەگیرا. لەم شەڕەدا سەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، ملیۆنان کەس ئاوارە بوون. شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمڕۆ، قەیرانەکانی وڵات قووڵتر دەکەنەوە".
عەبدول-جابر ئەوەی بەبیرهێنایەوە پێش شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا ژمارەی ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە هاوکاری بەپەلە هەبووە ١٢.٩ بووە و ئەم ژمارەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر دەبێت.
"٢٨٠ هەزار کەس ئاوارەبوون"
عەبدول-جابر ئاماژەی بەوەکرد کە لە ٢٧ ی تشرینی دووەم هەتاوەکو ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکان ٢٨٠ هەزار کەس ئاوارەبوونە و مەترسی ئەوەش هەیە ژمارەکە زیاد ببێ بۆ ١.٥ میلیۆن و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "بە پێی ئەو زانیارییانەی پێمان دراوە لە ٢٧ ی تشرینی دووەم هەتاوەکو ئێستا ٢٨٠ هەزار کەس ئاوارەبوونە. لە دوایین شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیل و حیزبوڵا گەیشتە ئاستێکی بەرز، ئەو کەسانەی لە لوبنان دەرچوونە و هاتوونەتە سووریا و ئێستا دەگەڕێنەوە بۆ لوبنان، لەم ژمارەیەدا نین".