نوسینگەی یاسایی سەدە: دەبێت کۆتایی بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمراڵی بهێندرێت

نوسینگەی یاسایی سەدە سەبارەت بە دیدارەکەی ٢٣ی تشرینی یەکەمەوە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ راگەیەندراووێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد، پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ لە ئیمراڵی کۆتایی پێبهێندرێت و دەرفەت بە پاڕێزەران بدرێت دیدار ئەنجام بدەن.

نوسینگەی یاسایی سەدە سەبارەت بە سەردانی پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان بۆ ئیمراڵی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "موەکیلەکەمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و برازەکەی بەڕێز عومەر ئۆجالان لە چوارچێوەی سەردانی بنەماڵەدا دوێنێ دیداریان ئەنجامداوە. دوایین دیداری بنەماڵە لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٠دابوو، واتە چوار ساڵی بەسەردا تێپەڕبووە و دوای ئەو ماوەیە دیدارەکە ئەنجامدراوە. بەر لە هەموو شتێک دەبێت ئەو سەردانە تەنیا وەک یەک دیدار نەهێڵدرێتەوە و درێژەی پێبدرێت. بە گوێرەی دەستوری هەمیشەیی، یاسا و پەیماننامە نێونەتەوەییەکان دەبێت بەڕێز عەبدووڵا ئۆجالان، بەڕێز حامیلی یەڵدرم، بەڕێز عومەر خەیری کۆنار و بەڕێز وەیسی ئاکتاش بتوانن پارێزەران و بنەماڵەکانیان ببینن. بەڕێز ئۆجالان خاوەن هێزی تیۆریک و پراتیکە کە دەتوانێت پرۆسەکە لە بواری شەڕەوە بگوازێتەوە بۆ بوار و زەمینە یاسایی و سیاسی، هەربۆیەش دیداری بەردەوام لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان لە تورکیا و هەڕێمەکە رێگە لەبەردەم چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان لە سەر بنەمای ئاشتی، دیالۆگ و رێککەوتنی دیموکراتیک دەکاتەوە.

لەم چوارچێوەدا ئێمە دەڵێین، دەبێت پێشێلکارییە سیستماتیکەکانی مافەکانی مرۆڤ کە لە ئیمراڵی بەردەوامن کۆتاییان پێبهێندرێت، مافی دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکان کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئاستەنگ کراوە، بە گوێرەی یاسا جێبەجێ بکرێت".