نووسینگەی یاسایی سەدە بەبۆنەی ساڵیادی دوایین دیداری پارێزەران لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٧ ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجامدرا. لەسەر هەژماری خۆیان لە میدیای دیجیتاڵ ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "لە دوایین دیداری پارێزەران لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەست بە شەڕ لە سەرێکانی و گرێسپی، ڕایگەیاندبوو، ئەو دەتوانێت لەماوەی هەفتەیەکدا بە تەواوی کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت، بەپێچەوانەوە برینە قووڵە جڤاکییەکان دەکرێنەوە و ئابووریش ناتوانێت ئەم ڕەوشە ڕابگرێت. بەڵام بانگەوازە چارەسەرییەکە و دیالۆگەکەی بەرێز ئۆجالان، بێ وەڵام مایەوە".
"پێویستە هەنگاوی دیموکراتیک بنرێن"
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بە قەدەغەی دیداری پارێزەران لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەڵێت: "پێویستە ئیتر بزانرێت سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر هەموو کەسێک دادەنێت، سیستەمی یاسایی سەراوژێر دەکاتەوە و گەیاندوویەتی بە بنبەست. دەبێت بەزووترین کات هەنگاوی دیموکراتیک بنرێن و لە ئیمراڵی دیدار لەگەڵ پارێزەران ئەنجام بدرێت".