نینا کاراپەتیان: دەبێت ئەو نادادییەی بەرامبەر ئۆجالان دەکرێت بە هیچ جۆرێک قەبوڵ نەکرێت

پارێزەری ئەرمەنی نینا کاراپەتیان ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیشاندا و داوای لە هەمووان کرد کە بەشداری لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری بۆ پرسی کورد بکەن.

پارێزەری ئەرمەنی نینا کاراپەتیان بەشداری هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد'ی کرد.

کاراپەتیان ئەوەی خستەڕوو کە ئەمە بۆ ئەو ئەرکێکی مرۆییە کە بەشداری هەڵمەتەکەی کردووە و وتی، "عەبدوڵا ئۆجالان لە مافە یاساییەکانی بێ بەشکراوە. سیاسەتی تایبەت لە دژی ئەو بەڕێوەدەچێت. نابێت کەس ئەوە قەبوڵ بکات".

کاراپەتیان سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی هەڵمەتەکە و داوای لە هەموو کەسێک کرد کە بەشداری هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.

کاراپەتیان هەروەها قۆناغی پیلانگێڕی نێونەتەوەییشی بەبیرهێنایەوە و وتی، "لەبیرمە، کاتێک ئۆجالان گیرا، گەلی کورد راپەڕی، بە هەموو جۆرێک خاوەنداری لە ئۆجالان کرد. ئەوە زۆر کاریگەری لەسەر من دروست کرد".

هـ . ب