نەژادپەرەستەکان لە لیۆنی فەرەنسا هێرشیان کردە سەر پارتی چەپی سەوز و ٤ کەس بریندار بوون
گروپێک لە ڕەگەزپەرستانی ئاکەپە و مەهەپە لەشاری لیۆنی فەڕەنسا هێرشیان کردە سەر دەنگدەرانی پارتی چەپی سەوز. لە ئەنجامدا ٤ کورد بریندار بوون و تورکێکیش دەستگیرکرا.
گروپێک لە ڕەگەزپەرستانی ئاکەپە و مەهەپە لەشاری لیۆنی فەڕەنسا هێرشیان کردە سەر دەنگدەرانی پارتی چەپی سەوز. لە ئەنجامدا ٤ کورد بریندار بوون و تورکێکیش دەستگیرکرا.
پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، پێش هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار هەڕەشەی زۆر لە چاودێرەکانی حیزبەکەمان و نوێنەرەکانمان کرا و ڕایگەیاند، بە تایبەتی 'تایەی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەیەکی پلان بۆ دانرا یەک لە دوای یەک دەتەقێنران".
ڕۆژی سێشەممە کۆمەڵێک ڕەگەزپەرست هێرشیان کردە سەر چوار دەنگدەری کورد، کە بنکەی دەنگدان دەهاتنە دەرەوە و برینداریان کردن.
سندوقەکانی دەنگدانیان لە 'دیتیب' داناوە، کە ناوەندێکی سەر بە ئاکەپەیە
ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە سندوقەکانی هەڵبژاردنی لە ناوەندەکانی ڕێکخراوی یەکێتیی ئیسلامی تورک بۆ کاروباری ئایینی (دیتیب / DÎTÎB)داناوە، کە ناوەندی سەر خۆیانە و بەوەش گومانێکی زۆریان دروستکرد.
هەر چوار کوردە بریندارەکە ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی خێرا کران و سکاڵایان تۆمار کرد. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی بەهۆی توندوتیژیی لە شوێنی گشتی و جەماوەریدا ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو هێرش و توندوتیژییانە گرتەبەر. هەروەها ڕاگەیەنرا، کەسێک بە تۆمەتی تەقاندنی تایەی ئۆتۆمبێلێکەوە دەستگیرکراوە.
لە ۳ی نیسانی ۲۰۲۱، گروپێکی دەمامکدار هێرشیان کردە سەر کۆمەڵەیەکی کوردی.
پارتی چەپی سەوز "ئەم هێرشەی دژ بە دیموکراسی ئیدانە کرد."
کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەڕەنسا (جەدەکە - ف) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا کرد، کە کۆمەڵە کوردییەکان و ئەندامانیان لە فەرەنسا بپارێزن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەگەر ڕژێمی ئەردۆغان لەم هەڵبژاردنەدا شکست بهێنێت، ئەوا ئەگەری زۆرە نەژداپەرست و ڕەگەزپەرستەکان هێرش بکەنە سەر کۆمەڵەکانیان.
ژ.ت