نەژادپەرەستێکی تورک بە تاوانی کوشتنی مۆزیکژەنێکی کورد زیندانیکرا

نەژادپەرەستی تورک محەمەد جایماز مۆزیکژەنی کورد جیهان ئایمازی لە ئیستانبول کوشت، چونکا ئەو هونەرمەندە کوردە ئامادە نەبو گۆرانیی (تورکیاکەم لە پێناوتا دەمرم / Olurum Turkiyem) بڵێت. ئەو نەژادپەرەستە بە تاوانی 'کوشتنی بە ئەنقەست' زیندانیکرا.

جیهان ئایماز لە شەقامی کادیکۆی ئیستەنبوڵ کاری مۆسیقاژەندنی دەکرد، بەڵام لە ئێوارەی ۲ی ئایاردا لەلایەن نەژادپەرەستێکەوە بە ناوی محەمەد جایماز بە چەقۆ هێرشیکرایە سەری.

محەمەد جایمازی ڕەگەزپەرست داوای لێکردبوو گۆرانیی (تورکیاکەم لە پێناوتا دەمرم / Olurum Turkiyem) بڵێت، بەڵام ئایماز ئەو داواکارییەی ڕەتکردبوویەوە و لەبەر ئەوەش محەمەد جایمازی نەژادپەرەست بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر ئەو هونەرمەندە کوردە و کوشتی.

محەمەد جایمازی نەژادپەرەست لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

جایماز گواسترایەوە بۆ دادگای ئەنادۆڵ لە کارتال و لە بەردەم لێکۆڵەر و داواکاری گشتی دا دانی بەوەدا نابوو، کە داوای لە ئایماز کردووە گۆرانیی (تورکیاکەم لە پێناوتا دەمرم / Olurum Turkiyem)  بۆ بڵێت، بەڵام ئایماز و ئەوانەی لەگەڵی بوون داواکەیان ڕەتکردووەتەوە، بۆیە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری و کوشتویەتی.

دواتر جایماز ڕەوانەی دادگای سزاکان کرا و بە تاوانی 'کوشتنی بەئەنقەست' بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.

ژ.ت