OHD سەبارەت بە گۆشەگیری ئیمرالی سەردانی نوسینگەی پارێزەرانی ئیزمیری کرد

لقی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD)ی ئیزمیر سەبارەت بە گۆشەگیریی ئیمرالی سەردانی نوسینگەی پارێزەرانی ئیزمیری کرد.

لقی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD)ی ئیزمیر سەبارەت بە گۆشەگیریی ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە کە لە زیندانی ئەمنی پیتی(ف)ی ئیمرالی ڕاگیراون، سەردانی نوسینگەی پارێزەرانی ئیزمیری کرد. جێی ئاماژەیە OHD لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ داواکاری پێشکەش کردبوو، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو. ئۆهەدە سەبارەت بەو پرسە سەردانی نوسینگەکەی کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی داد چاوپێکەوتن بکات.

لە داواکارییەکە باس لەوە کراوە کە بەهۆی گۆشەگیریی ئیمرالی، پارێزەران و بنەماڵەکان ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بە زیندانییەکانیان پێنەگەیشتووە و نیگەرانی ژیان و بارودۆخیانین، لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر زیندانیانی ئیمرالی ڕانەگەیەندراوە.

 لە درێژەدا ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،"هەر سێ مانگ جارێک سزای دیسپلین بەسەر زیندانییەکان نوێ دەکرێتەوە و بەو هۆیەشەوە ڕێگرییان لێدەکرێت لەگەڵ بنەماڵەکانیان کۆببنەوە و بەوشێوەیە گۆشەگیریی سەپێنراو بەردەوامە، هەروەها دادگای تاوانەکانی بورسا بە شێوەیەکی سیستماتیکی چاوپێکەوتنی پارێزەران هەر ٦ مانگ جارێک قەدەغە دەکات. هەموو داواکاریی چاوپێکەتنەکان ڕاگیراون. داواکارییەکان ڕەت دەکرێنەوە لە بەرامبەر ئەم ڕێگریی کردنە بێ بنەمایانە کە بە نهێنی و هەڕەمەکی دەکرێن و هیچ بنەمایەکی یاسایییان نییە، پارێزەران سکاڵاکانیان ئاراستەی دادگای دەستووری دەکەن.

لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوەی لە ئیمرالی دەگوزەرێت پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتی و یاسا بنەڕەتیەکانی تورکیایە، پاراستنی سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ و کاریگەری ئەرکی سەرەکیی پارێزەرانە، پارێزەر دەبێت شکۆی پارێزەر و سیستەمی پیشەیی پارێزراو بێت. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە وەک هەزار و ٣٣٠ پارێزەر، دەیانەوێت پارێزەرانی ئیزمیر لە چوارچێوەی داواکارییەکەی ٢٢/٠١/٢٠٢٤ بە ژمارە٢٠٢٤/١٩٢٦-٤ لەگەڵ وەزارەتی داد کۆببێتەوە و بۆئەوەی سەردانەکانی بۆ ئیمرالی دەست پێبکات و کۆتایی بە دۆخی خراپی زیندانییەکان بهێنرێت."