پاکتاوی سیاسی لە ئیجە؛ بەلانیکەمەوە ١٦ کەس دەستگیرکران

لە ئیزمیر و مانیسا دایکی ئاشتی شوکریە قزلداغی تەمەن ٧٠ ساڵ و ١٥ کەسی تر دەستگیرکران.

 سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە ئیزمیر و مانیسا پۆلیس لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییاندا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەندامان و بەڕێوەبەرانی ئیجە - توهایدەر، دیایدەر و ئانیاکایا-دەر و لە هێرشەکاندا بەلانیکەمەوە ١٦ کەسیان دەستگیرکردووە.

هاوکات پۆلیس هەڵیکوتایە سەر بینای ئیجە – توهایدەر لە کۆناکی ئیزمیر و دەستیان بەسەر چەندین کەرەستە و کەلوپەلی رێکخراوەکەدا گرت.

لە مانیسا دایکی ئاشتی شوکریە قزلداغ-ی تەمەن ٧٠ ساڵان دەستگیرکرا و راگەیەندراوە، ٤ کەس لە مانیسا دەستگیرکراون و هێنراونەتە ئیزمیر. دەستگیرکراوان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئیزمیر راگیراوان و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ژ.ت