هەندێک لە چالاکییەکانی پارتەکان بۆ گواستنەوەی دەنگدەرانە بۆ شارەکانی خۆیان، یان هێشتا ناویان لە تۆماری دەنگدەرانی ئەو ناوچەیەدا نییە، کە کە تێیدا دەژین. پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی ٢٠١٩دا ١٣ هەزار کەسی لە ئەستەنبوڵەوە گواستەوە بۆ ٧٠ ناوچەی کوردستان. ئێستاش هەدەپە ئەو کارە لەگەڵ پارتی چەپی سەوز کار دەکات. ئەو دەنگدەرانەی کە هێشتا تۆماری خۆیان دروست نەکردووە، دەتوانن تاوەکو ۱۰ی ئایار سەردانی بنکەکانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە شار و ناوچەکاندا بکەن بۆ ئەوەی لە تۆمارکردنی ناوەکانیاندا هاوکاری بکرێن.
محەمەد ئوچار بەڕێوەبەری شاری ئیستەنبولی هەدەپە لەبارەی کارەکانیانەوە لە ئیستەنبوڵ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
ئوچار ڕایگەیاند، لە ٣٩ ناوچە تۆمارەکان دروست دەکەن و وتی، "ئەو دەنگدەرانەی لە ئیستەنبوڵ تۆمار نەکراون دەگوێزینەوە بۆ ئەو شارانە، کە ناویانی بۆ هەڵبژاردنەکان تیادا تۆمار کراوە. بۆ ئەوەش ئێمە ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەی دەنگدەران بۆ هەموو شارەکانی کوردستان دابین دەکەین. لە ٣٩ ناوچەی ئیستەنبول ناوەکان تۆمار دەکەین.داوا لە دەنگدەران دەکەین سەردانی میدیای دیجیتاڵ و ماڵپەڕی حیزبەکەمان بە ناوی "دەنگی من لە کوێیە؟" بکەن. لە ماڵپەڕەکەدا بەستەرێک بە ناوی "دەنگدەری گەڕۆک" هەیە. دەنگدەران دەتوانن زانیاریی ناسنامەکان و ژمارە تەلەفۆنەکانی خۆیان تۆمار بکەن. ئەم کارە تا ۱۰ی ئایار بەردەوام دەبێت. گواستنەوەی دەنگدەران لە ۱۲ و ۱۳ی مانگ دەستپێدەکات. ئێمە دەنگدەران، کە شوێنەکانیان دوورە دوو ڕۆژ زووتر دەگوێزینەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان".
ئوچار وتیشی: "بەدڵنیاییەوە هەندێک کەسیش هەیە، کە دەبێت بگوێزرێنەوە بۆ ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان، بەڵام ئەو داواکارییانەی کە بۆ ئێمە دێن بە گشتی بۆ کوردستانن. ئەوە هاتای-یش دەگرێتەوە. هەروەها ئێمە پەیوەندی بەو کەسانەوە دەکەین، کە دەچنە شارەکانی ڕۆژئاوا، یان شارەکانی دەوروبەر. ئەگەر پاسیان بۆ دابین نەکرێت ئێمە دەتوانین بلیتەکانیان بۆ بکڕین، بەڵام کارەکەی ئێمە بۆ کوردستانە. زۆربەی کرێکارەکان لە کاری بیناسازیدان. زۆربەیان خەڵکی وان، گەڤەر، مێردین و ئامادەن. ئامانجمان ئەوەیە ئەمساڵ فڕۆکە بەکرێ بگرین. ئێمە خەرجییەکانی دەدەین. بۆ نموونە; ئەگەر ٥٠٠ کەس بڕۆن بۆ شوێنێک و لە جیاتی ئەوەی ئێمە ١٠ پاس بگرین، ئێمە بلیتی فڕۆکەیەک، کە جێگای ٥٠٠ سەرنشینی هەیە دەکڕین و بە یەکجار دەیانگوێزینەوە.
لە ئێستادا پاس بۆ گواستنەوەی دەنگدەران لە یەنی قاپی و هەروەها ناوچەکانی توزلا و پەندیک دابین کراوە. بۆ هەموو ناوچەکانی تریش هەمان ئامادەکاری دەکرێت".
ژ.ت