پارتی چەپی سەوز لە ئیستەنبوڵ سکاڵای لەسەر ٢٣٦ سندوقی دەنگدان تۆمار کرد

ڕێکخستنی شاری ئیستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز سکاڵای لەسەر ٢٣٦ سندوقی دەنگدانی ٢٧ ناوچە، کە ئەنجامەکانی یەکانگیر نەبوون تۆمار کرد. بە لایەنیکەمەوە ٣ هەزار و ٥٧٠ دەنگی پارتی چەپی سەوز تۆمار نەکراوە.

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمان، کە لە ڕۆژی ١٤ ی ئایار بەڕێوەچوو، تا دێت زیاتر ڕوون دەبێتەوە. پارتی چەپی سەوز لە ئیستەنبوڵ ئەوەی بۆ ڕوونبووەتەوە، کە ئەنجامە ئیمزاکراوەکانی بنکەکانی دەنگدان لەگەڵ ئامارەکانی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان دا یەک ناگرنەوە.

پارتی چەپی سەوز لە ٢٧ ناوچەی ئیستەنبوڵ، لە هەرێمەکانی یەک، دوو و سێ دیاریکردووە. پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، لە ٢٦٣ سندوق دا پێشێلکاری ئەنجامدراوە و بە گشتی ٣ هەزار و ٥٧٠ دەنگی پارتی چەپی سەوز، بەپێی ئەو ئیمزایانەی لە بەردەستیاندایە، تۆمار نەکراوە. پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، زیاتر لە هەزاران دەنگ بە ناوی ئاکەپە و مەهەپەوە تۆمار کراون.

ژ.ت