پارتی چەپی سەوز: تەنیا یەک دار هەیە، هی ئێمەیە، مۆرەکە لە ژێریەوە بدە

دەستەی کاروباری هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند کە ١٤ی ئایار دەنگدەران مۆری خۆیان لە ژێردارەکە بدەن.

دەستەی کاروباری هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە سەر هەژماری خۆی لە تویتەر بەمەبەستی بەرچاوڕوونی دەنگدەران تیزەرێکی بڵاوکردەوە، بۆ ئەوەی لە رۆژی دەنگداندا بە شێوەی دروست دەنگ بدەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"تۆ تەنیا مۆرەکەت لە ژێر دارەکە بدە

لە پسوڵەکەدا تەنیا یەک داری تێدایە

ئەوە داری پارتەکەمانە.

مۆرەکە لە شوێنی دیکە بدەیت دەنگەکەت دەفەوتێت و هەژمار ناکرێت".

هـ . ب