پارتی چەپی سەوز ئەو سندووقانەی دەستنیشان کرد کە دەنگەکانیان دزراون

پارتی چەپی سەوز لە دژی زۆر پێشێلکاری دەستەی باڵای هەڵبژاردن کە دەستنیسانکراون، بەمەبەستی دووابرە جیاکردنەوە تانەی پێسکەش کرد.

پارتی چەپی سەوز دەستنیشانی کرد کە لە زۆر ناوچەدا دەنگەکانی پارتی چەپی سەوز دزراون.

پارتی چەپی سەوز ئەوەی خستەڕوو کە لە دژی ئەو پێشێلکارییە، هەوڵەکانیان خستووەتەگەر و رایگەیاند: "دەبێت بەدواداچوون بۆ پرۆسەکە بکرێت". پارتی چەپی سەوز ئەو سندووقانەی پێشێلکاریی و گزییان تێداکراوە بەم جۆرە پۆلێن کردووە:

شڕنەخ

جزیر

*بە گوێرەی تۆماری ئەنجمی سندوق و پسوڵەی هەڵبژاردنی سندوقی ژمارە ١٠٨٥، پارتی چەپی سەوز ١٧٤، پارتی یەکێتی دادپەروەری ٠ دەنگیان بەدەستهێناوە، بەڵام بە گوێرەی ئەو پسوڵانەی بڵاوکراونەتەوە پارتی یەکێتی دادپەروەری ١٧٤ دەنگ و پارتی چەپی سەوزیش یەک دەنگی بۆ داندراوە. هەروەها بۆ پارتی یەنیدەن رەفاه کە دەنگی پێدراوە ٧٣ دەنگی بۆنسراوە و بۆ مەهەپەش کە یەک دەنگی هەبووە دوو دەنگی بۆ نوسراوە.

*بە گوێرەی تۆماری ئەنجامی سندوقی و پسوڵەی هەڵبژاردنی سندوقی ژمارە ١٢٤٠ پارتی چەپی سەوز ٢٣٣ دەنگ و مەهەپەش ٣ دەنگی هەبووە، بەڵم بە گوێرەی پسوڵەی بڵاوکراوە مەهەپە ٢٣٣ دەنگ و پارتی چەپی سەوزیش ١ دەنگی بۆ هەژمار کراوە. هەروەها بە گوێرە تۆمارەکە پارتی یەنیدەن رەفاه کە دەنگی بەدەستنەهێناوە ٣ دەنگ و بۆ پارتی یەکێتی بویوکیش کە دەنگی نەهێناوە، ١٨ دەنگ نوسراون، هەروەها پارتی گەنجانیش کە دەنگی نەهێناوە دوو دەنگیان بۆ نوسراوە.

* بە گوێرەی تۆماری ئەنجامی سندوقی و پسوڵەی هەڵبژاردنی سندوقی ژمارە ١٢٤٩ پارتی چەپی سەوز ١٤٧ دەنگ و مەهەپە ١ دەنگی هەبووە؛ بە گوێرەی تۆمارە بڵاوکراوەکان ١٤٧ دەنگ بۆ مەهەپە و ٢ دەنگیش بۆ پارتی چەپی سەوز نوسراوە. هەروەها پارتی یەکێتی گەورە کە هیچ دەنگێکی نەبووە ٢٤ دەنگ و بۆ پارتی یەکێتی هێز کە هیچ دەنگێکی نەبووە ٢ دەنگ و بۆ پارتی دادپەروەری کە دەنگی نەبووە یەک دەنگ و بۆ پارتی رزگاری گەلان کە دەنگی بەدەستنەهێناوە ١ دەنگ و بۆ جەهەپەش کە دوو دەنگی هەبووە ١ دەنگی بۆ نوسراوە.

باسا

بە گوێرەی تۆماری ئەنجامی سندوقی و پسوڵەی هەڵبژاردنی سندوقی ١٠٠٦ پارتی چەپی سەوز ١٢٢ دەنگ، مەهەپە ٩ دەنگی هەبووە، بە گوێرەی ئامری بڵاوکراوەی دەستەی باڵای هەڵبژاردن مەهەپە ١٢٢ دەنگ وپارتی چەپی سەوزیش ١ دەنگی بۆ نوسراوە.

جۆلەمێرگ

ناوەند

لە سندوقی ژمارە ١٠٩٤ پارتی چەپی سەوز ٢٢٩ دەنگی هەبووە، بەڵام دەنگەکانی بۆ ئاکەپە نوسراون.

رحا

خەلیلیە

٨٢ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە سندووقی ژمارەی ١١٢٠ بۆ پارتی عەدالەت بیرلیک نوسراون.

سێوەرەگ

٧٤ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە سندوقی ١٠٦٩ بۆ مەهەپە نوسراون.

ئێلیح

ناوەند

٢٣٢ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە سندوقی ٠٥١ بۆ پارتی یەنیلیک نوسراوە.

مێردین

نسێبین

٢٢٥ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە سندوقی ١٠٣٥ بۆ مەهەپە نوسراون.

ئامەد

پەیاس

١٩٨ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە سندوقی ٢٢٥٢ بۆ مەهەپە نوسراون، لە فرقین ٢٢٨ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە سندوقی ١٠٣٢ بۆ مەهەپە نوسراون، ١٢٥ دەنگی پارتی چەپی سەوز لە سندوقی ١١٤٥ بۆ مەهەپە نوسراون".

هـ . ب