پارتی سۆسیالیست سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌ داگیركارییه‌كان یاداشتی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی سویسرا كرد

په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیالیستی سویسرا كریستیان داندرێس به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ترك له‌ رۆژئاوا و باشوری كوردستان، یاداشتی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی فیدراڵ كرد.

په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیالیستی سویسڕا كریستیان داندرێس به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ رۆژئاوا و باشوری كوردستان، یاداشتێكی راده‌ستی په‌رله‌مانی فیدراڵی سویسرا كرد. په‌رله‌مانتار كریستیان داندرێس له‌ یاداشته‌كه‌دا هێرشی ١٨ی ئابی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر خوێندنگه‌ی كچان له‌ گوندی شه‌مۆكای ناوچه‌ی تل ته‌مری كانتۆنی حه‌سه‌كه‌ی به‌ بیرهێنایه‌وه‌.
له‌ یاداشته‌كه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك به‌ هێرشی ئاسمانی ژماره‌یه‌ك منداڵی به‌ ناوه‌كانی رانیا عه‌تا، زۆزان زێدان، دیلان عێزه‌دین و دیانه‌ عه‌لۆ له‌ حه‌وشه‌ی خوێندنگه‌كه‌ له‌ كتی یاری باله‌دا كوشتووه‌.
په‌رله‌مانتار كریستیان داندرێس پرسیاری "ئێوه‌ كوشتنی منداڵان به‌ تاوانی شه‌ڕ داده‌نێن؟"ی كردووه‌ و له‌ درێژه‌دا ئه‌م پرسیارانه‌ی له‌ په‌رله‌مان كردووه‌:
"سویسڕا كه‌لوپه‌ل و كه‌رسته‌ی شه‌ڕ بۆ توركیا ره‌وانه‌ ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ بێت، به‌ تایبه‌تی له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕ له‌ دژی كوردان له‌ سوریا و عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌رسته‌ و كه‌لوپه‌لانه‌ بۆ پێشێلكردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌كارنه‌هێنرێن، سویسڕا چ رێكارێكی گرتووه‌ته‌به‌ر؟

بۆ ئەوەی تورکیا رێز لە مافە گەردوونییەکانی مرۆڤ کە بە پەیماننامەی مافە مەدەنی و سیاسییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان چەسپێنراون، بگرێت، سویسڕا چی دەکات؟

 کاربەدەستانی سویسڕی، بەڵێن دەدەن کە ئەو بەرپرسە سەربازی و سیاسیانەی تورک کە گومانی ئەنجامدانی تاوان دژی مافە گەردوونییەکانی مرۆڤیان لەسەرە، لە کاتی سەردانیان بۆ سویسرا دادگایی بکات؟".

هـ . ب