پێشبینی ده‌كرێت كه توركیا مانگی داهاتوو وه‌ڵامی كۆمیته‌ی وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بداته. باشه، له‌م قۆناغه‌دا كۆمیته‌ی رێگری له ئه‌شكه‌نجه (سی پی تی) بۆچی جارێكی تر نه‌چوو بۆ دوورگه (ی ئیمراڵی)؟ ئایا تاكه رێی قۆناغه‌كه به‌رده‌م كۆمیته‌ی وه‌زیرانه؟ رێگه و شێوازی جیاواز ده‌گیرێنه‌به‌ر؟
له پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئۆزگور ئه‌ڕۆڵ قۆناغی بڕیاری ئۆجالان-٢ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا و هه‌نگاوه نراوه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) هه‌ڵسه‌نگاند.
'گه‌یشتووینه‌ته كۆتایی قۆناغه‌كه'
پارێزه‌ر ئه‌ڕۆڵ سه‌ره‌تا له باره‌ی 'مافی هیوا' قسه‌ی كرد و په‌یوه‌ست به بڕیاری ده‌رچوو و قۆناغی ئه‌و بڕیاره به‌م جۆره دوا: "له بڕیاره‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٤ی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی، به بێ هه‌لی ئازاد بوو، جێبه‌جێكردنی تا مردن وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی دژه مرۆڤایه‌تی پێناسه كرابوو. له‌و چوارچێوه‌دا بڕیاریدابوو كه ئه‌مه پێشێلكردنی بڕگه‌ی سێهه‌می په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپایه. دواتریش له باره‌ی سێ زیندانی سیاسی به هه‌مان شێوه له توركیا هه‌مان بڕیاریدابوو. له توركیا بۆ گۆڕینی ئه‌و دۆخه هیچ شتێك نه‌كرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ها كۆمیته‌ی وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا كه به‌رپرسه له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگای مافهانی مرۆڤی ئه‌وروپا، قۆناغی چاودێریكردنی ده‌ستپێنه‌كرد. هه‌ر بۆیه ده‌سته‌ی وه‌زیران ساڵی رابردوو ته‌نیا جارێك ئه‌و بابه‌ته‌ی خسته به‌رنامه‌ی خۆیه‌وه. ماوه‌ی ساڵێكی كات به توركیادا بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆی له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه ئاشكرا بكات. ئێستا ئه‌م قۆناعه گه‌یشتووه‌ته كۆتایی".
'وه‌ڵامی توركیا دیاره'
پارێزه‌ر ئه‌رۆڵ باسی له‌وه‌كرد كه وه‌ڵامی توركیا كه مانگی ئه‌یلول ده‌یداته‌وه كه‌م تا زۆر پێشبینیكراوه و وتی، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ هه‌وڵێك و راستكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌كردوو، په‌یوه‌ست به‌و بڕیاره‌وه ده‌توانن بڵێن 'ئێمه ئه‌وه‌مان كرد یان ده‌یكه‌ین'. ره‌نگه هه‌ندێك بۆشایی دیكه له یاساكاندا، وه‌ك دۆخی نه‌خۆشی، راستكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ سزادان بخرێنه ژێر چاودێرییه‌وه وه‌ك 'گۆڕانكاری' نیشانی بده‌ن.
'نه‌چوونی سی پی تی هه‌ڵاواردنه'
پارێزه‌ر ئۆزگور ئه‌ڕۆڵ به بیری هێنایه‌وه كه سی پی تی ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌چووه‌ته ئیمراڵی و له‌لایه‌ن دامه‌زراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاند: "هه‌م كۆمیته‌ی وه‌زیران و هه‌م دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا له دۆسیه‌كانیاندا راپۆرته‌كانی سی پی تی ده‌كه‌نه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی. له‌به‌ر ئه‌وه راپۆرت و دهستنیشانكردنهكانی سی پی تی گرنگن. پێشتر سه‌باره‌ت به ئیمراڵی ده‌ستنیشانكردنی گرنگی ئه‌نجامدابوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه ره‌وشی هه‌لومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێستا ده‌ریده‌خات كه دامه‌زراوه و رێكاره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كه له سه‌ده‌ی ٢٠ه‌وه ماونه‌ته‌وه گۆڕدراون بۆ قه‌یران. ئاخۆ ئه‌وه ته‌نیا و ته‌نیا بۆ كوردان به‌م جۆره‌یه؟ لایه‌نی دیكه‌شی هه‌یه؟ ئه‌مه بابه‌تێكی جیاوازی جێگه‌ی مشتومڕه، به‌ڵام قه‌یرانێك هه‌یه و بێگومان ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ كوردان و پرسه‌كانی به‌رهه‌ڵستكارانی تری سیاسی له توركیا ده‌كات.
به‌تایبه‌تی سی پی تی و دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان له راستی ئیمراڵی بدزنه‌وه، خۆیان له‌وه رزگار بكه‌ن، نه‌یبینن، چاودێری نه‌كه‌ن و خۆی لێ نزیك نه‌كه‌نه‌وه. سی پی تی ده‌توانێت راپۆرتی خۆی ئاشكرا بكات، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت سێ ساڵه، جگه له دیدارێك له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه له ساڵی ٢٠٢١ هیچ دانوستانێكی له‌گه‌ڵ ئیمراڵی نییه و گه‌رچی باش به‌وه ده‌زانن، نه‌چوونه ئیمراڵی. ئه‌مه هه‌ڵاواردن و ریزپهڕكردنه. ئه‌م هه‌ڵوێسته جیاكاری ئه‌وانه. دوایین سه‌ردانیان ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ساڵی ٢٠١٩ بوو و ئه‌و كاته له دوای مانگرتن له خواردن و رۆژووی مردن چه‌ند دیداریان له‌گه‌ڵ پارێزه‌راندا سازكرد".
پارێزه‌ر ئه‌ڕۆل باسی له‌وه‌كرد كه بێگومان سی پی تی رێگه‌یه‌كی كاریگه‌ری یاساییه، به‌ڵام ده‌بێت میكانیزمی جیای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌كاربهێنرێن و وتی، "سه‌ره‌كیترینیان میكانیزمه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه. ده‌ستمان به به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش كردووه. ئێمه هێشتا له‌سه‌ر ئاستی بهسهركردنهوهدین. به‌ڵام ئێمه مانگی رابردوو سه‌ردانی فه‌رمیمان ئه‌نجام دا. هه‌ربۆیه به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین".
هـ . ب