پارێزه‌ران به‌ مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد

پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ بۆ دیداری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماریی بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد.

رازیه‌ ئۆزتورك، رێزان ساریجا، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆڵ و عه‌مران ئه‌كمه‌كچی كه‌ پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ن، به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه‌ له‌ زیندانی ئاسایشی به‌رزی جۆری ئێفی ئیمراڵیدایه‌، سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

له‌ ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ ه‌وه‌ تائێستا هیچ هه‌واڵێك له‌ رێبه‌ری گه‌لی كورد نازانرێت.

هـ . ب