پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده به هۆی ئه‌وه‌ی ‘قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‘ له ١٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١دا كۆتایی پێهاتووه و داواكارییه‌كان بۆ دیدار كه ئاراسته‌ی داواكاری گشتیی كۆماری له بورسا ده‌كرێن بێ وه‌ڵام ده‌مێننه‌وه، جارێكی تر داواكاری پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له بورسای كرد. بنه‌ماڵه‌كان له‌و داواكارییه‌دا بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری داوایان كرد به‌ربه‌سته نایاساییه‌كان له‌به‌رده‌م سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كان هه‌ڵبگیرێن و دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
‘وه‌ڵامی داواكارییه‌كان نادرێته‌وه‘
پارێزه‌ران له داواكارییه‌كه‌یاندا باسیان له‌و بابه‌تانه كردووه:
"بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی دژه یاسایی كه به هۆی هه‌لومه‌رجی گۆشه‌گیرییه‌وه به‌رده‌وامن له ئارادا نه‌مێنن و دیدارێكی باش له‌گه‌ڵ موهكیلهكان ساز بكرێت، ئێمه له ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١دا سه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریمان كردبوو. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌مان رۆژ بڕیاریدابوو كه له‌باره‌ی موهكیلهكانمانهوه، له ئابی ٢٠٢١دا به بڕیاری ٢٠٢١/٣ دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كان بۆ ٣ مانگ قه‌ده‌غه‌كراوه و به بێ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موهكیلهكان له‌به‌رچاو بگیرێت، ئه‌و بڕیاره یه‌كلایی بووه‌ته‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ر سزای دیسپلیندا كه نایاساییه تێپه‌ڕوه، دوای ئه‌و رێكه‌وته‌ش بنه‌ماڵه‌كان ب مه‌به‌ستی بینینی موهكیلهكانمان داواكارییان پێشكه‌ش به داواكاری گشتیی كۆماری بوسا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی كردووه بڵام وه‌ڵامی ئه‌و داواكاری و سه‌ردانانه نه‌دراوه‌ته‌وه و ره‌تكراونه‌ته‌وه".
هـ . ب