پارێزەر ئاریکاڵ: گۆشەگیری دژی یاسایە

ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی دیموکراسی لە ئیتالیا مافناس میشێلا ئاریکاڵ رایگەیاند، گۆشەگیری لە دژی یاسای نەتەوەیی و نێونەتەوەییە.

لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' هەڵمەتێک دەستیپێکرا. ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی دیموکراسی لە ئیتالیا مافناس میشێلا ئاریکاڵ پشتیوانی لە هەڵمەتەکە کرد.

پارێزەر میشێلا ئاریکاڵ کە هاوسەرۆکی گروپی دەستوەردانی یاسایی نێونەتەوەییە بەم جۆرە دووا: "لە راستیدا لە دژی هەموو جۆرە یاسایەکی نەتەوەیی و نێونەتەوەییە، پێسێلکردنی پێوانەکانی یاسای جێبەجێکردنی سزای نێونەتەوەییە. بۆ ئەوەی باس لە گۆشەگیرکردنی ئۆجالان بکرێت لە سەر ئاستی ئەنجومەنی ئەوروپا دەبێت وتەیەکی نوێ بدۆزرێتەوە".

'لە دژی پێودانگەکانی یاسای هاوچەرخە'

پاڕێزەر میشێلا ئاریکاڵ رەخنەشی لە بێدەنگی دامودەزگا نێونەتەوەییەکان بەرامبەر گۆشەگیری لە ئیمراڵی گرت و بەرامبەر بە هەڵوێستی سی پی تی کە راپۆرتی ئیمراڵی ئاشکرا ناکات بەم جۆرە دوا: "ئێوە ناتوانن بە زارەکی بڵێن، کەواتە دەتوانن بە نوسراو رایبگەیەنن. لەبەر ئەوەی زانیاری وەرنەگرتن بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە مایەی ئەوەی بنەمایەکی یاسایی دەخوڵقێنێت کە کەسانی باڵادەست خاوەنی هیزی ژیان و مردنی هەموو مرۆڤەکانن. ئەوە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ پێودانگەکانی یاسای هاوچەرخ یەکناگرێتەوە. گۆشەگیری لە ئیمراڵی بە دڵنیاییەوە لە دژی پێودانگەکانی یاسای دیموکراتیکی هاوچەرخە".

پاڕێزەر ئاریکاڵ رایگەیاند کە گوشار دەخەنە سەر سی پی تی و وتی، "ئێستا لە سەر ئاستی نێونەتەوەییدا ئێمە هەوڵ دەدەین لە ناو یەکێتی پارێزەران لە ئەنجومەنی ئەوروپا ئەوە بکەین. سی پی تی هیچ نەبێت پێویستە راپۆرتەکەی ئاشکرا بکات".

'دەبێت ئێمە بکەوینەخۆ'

هاوسەرۆکی گروپی دەستوەردانی یاسایی نێونەتەوەیی پاڕێزەر میشێلا ئاریکاڵ ئەوەی خستەڕوو کە بۆ ئازادی ئۆجالان دەبێت پێودانگە یاساییە نێونەتەوەییەکان بە شێوەیەکی راست شرۆڤە بکرێن و وتی، "بۆ ئەوەش دەبێت بکەوینەخۆ و لەگەڵ ئەودابین. ئەوە بۆ ئێمە جەوهەری هەنوکەیی تێکۆشانە. ئەو تێکۆشانە هەم لەناو وڵات، هەمیش لە ئاستی پارێزەرانی پێشکەوتنخوازی ئەوروپیدا بە ئەنجام دەگات".