پارێزەران بۆ ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوایەکی نوێیان پێشکەش کردووە بۆ بینینی موەکیلە گۆشەگیرکراوەکانیان لە ئیمراڵی.

ماوەی زیاتر لە ٢ ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی نییە. هەروەها داواکارییەکانیش بۆ ئەنجامدانی دیدار وەڵامیان نادرێتەوە.

پارێزەرانی نووسینگەی یاسای سەدە ئیبراهیم بیلمەز، ڕازییە ئۆزتورک، عیمران ئەمەکچی و چەنگێز یورەکلی داوایەکی دیکەیان بۆ ئەنجامدانی دیدار پێشکەشکرد.

پارێزەران داوایان لە نوسینگەی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کردووە تاوەکو بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش بکەوێت.

ژ.ت