پارێزەران بۆ ئەوەی بچنە ئیـمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببین، جارێکیتر تر سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد.

مەزڵوم دینج، ئیبراهیم بیلمەز، نەورۆزئویسال و سەربای کۆکلۆ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ئەوەی موەکیلەکەیان ببینن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

داواکاری کۆماری بووریا بۆ ٦مانگ  چاوپێکەوتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالانی  لەگەل پارێزەران قەدەغە کردبوو. دوای تەواو بوونی وادەی قەدەگە لە ٢٣ی ئاداردا  ، وڵامی داواکاری پارێزەران بۆ جاوپێکەوتن لە گەل رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نادرێتەوە.

پارێزەران دوای ٨ساڵ یەکەمجار لە ٢ی گولانی ٢٠١٩ ، هەرە دوایی لە ٧ی تەباخی هەمان ساڵدا توانیان موەکیلەکەیان ببینن.

کۆتا چاوپێکەوتن و پێوەندی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٢٥ی ئادار کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  توانی بە ڕێگەی پێوەندی تەلەفوونی لەگەل محەمەد-ی برای قسەبکات. بەڵام پێوەندییەکە زۆر کورت بوو و پچڕا.

ک-ش