پارێزەران بەمەبەستی ڕۆشتنە ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەشکرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد.

بە مەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٤٠ مانگە لەژێر بارودۆخی سەختی گۆشەگیری ئیمراڵیدایە و هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە بەردەست نییە، پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

پاڕێزەران سوزان ئاکیپا، ئیبراهیم بیلمەز، عەمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە زیندانی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش ببینن، داواکارییان پێشکەش کرد.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لەساڵی ١٩٩٩ەوە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەی دەستگیرکرا تاکو ئێستا لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵیدا ڕاگیراوە. لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە بە هیچ جۆرێک هەواڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نازانرێت و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە و لە دژیدا گۆشەگیرییەکی سەخت بەڕێوەدەبرێت.

پارێزەران ڕایانگەیاندووە، ڕەتکردنەوەی داواکارییەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و دوای چەندین مانگ بە شێوەیەکی ناسایی پێیان ڕادەگەینرێت کە بەهۆی سزای دیسپلینەوە داواکارییەکانیان ڕەتدەکرێتەوە، هەروەها نازانرێت هۆکاری سزای دیسپلین چیە.

بڕیاری قەدەغەکردنی مافی چاوپێکەوتن کە لە بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانی دیکەی ئیمراڵی بڕاوەتەوە، لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤دا لە لایەن دادگایی جێبەجێکردنی بورساوە دراوە.

دوای هەوڵدانی کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ باری نائاسایی ڕاگەیاندرا و قەدەغەی مافی چاوپێکەوتن تا شوباتی ٢٠١٨ بەردەوام بوو. لە دوای ئەو ڕێکەوتەوە داواکاری چاوپێکەوتنی پارێزەران ٦ مانگ جارێک قەدەغەدەکرێت.

لە کۆتا بریاریدا داواکاری گشتی کۆمار بورسا لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤دا سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی گرتووخانەی ئیمراڵی بۆ ماوەی ٦ مانگ بڕیاری قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنیانی لەگەڵ پارێزەراندا دا.

هاوکات لەگەڵ بڕیاری قەدەغەی چاوپێکەوتن لە ٨ ساڵی کۆتاییدا لە بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەلایەنی کەمەوە بۆ ١٣ جار قەدەغەی چاوپێکەوتنی ٦ مانگە لەگەڵ پارێزەراندا دراوە.