پارێزەران بەمەبەستی سەردانکردنی ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەشکرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٤١ مانگە هیج هەواڵێکی نازانرێت داواکارییان پێشکەش کرد.

لە پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە سوزان ئاکیپا، ئیبراهیم بیلمەز، عەمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببینن کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری ئێفی ئیمراڵی لەناو هەلومەرجی توندی گۆشەگیریدایە و ٤١ مانگە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. هاوکات پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ زیندانیانی دیکە لە زیندانی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش ، داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتیی کۆماری و بەڕێوەبەرایەتی زیندان کرد.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لەساڵی ١٩٩٩ەوە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەی دەستگیرکرا تاکو ئێستا لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵیدا زیندانییە. لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە بە هیچ جۆرێک هەواڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نازانرێت و هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە بەردەست نییە و لە دژیدا گۆشەگیرییەکی سەخت بەڕێوەدەبرێت.

پارێزەران ڕایانگەیاندووە، ڕەتکردنەوەی داواکارییەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی و دوای چەندین مانگ بە شێوەیەکی ناسایی پێیان ڕادەگەینرێت کە بەهۆی سزای دیسپلینەوە داواکارییەکانیان ڕەتدەکرێتەوە، هەروەها نازانرێت هۆکاری سزای دیسپلین چیە.

دوای هەوڵدانی کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ باری نائاسایی ڕاگەیاندرا و قەدەغەی مافی چاوپێکەوتن تا شوباتی ٢٠١٨ بەردەوام بوو. لە دوای ئەو ڕێکەوتەوە داواکاری چاوپێکەوتنی پارێزەران ٦ مانگ جارێک قەدەغەدەکرێت.

لە کۆتا بریاریدا داواکاری گشتی کۆمار بورسا لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٤دا سەبارەت بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی گرتووخانەی ئیمراڵی بۆ ماوەی ٦ مانگ بڕیاری قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنیانی لەگەڵ پارێزەراندا دا.

هاوکات لەگەڵ بڕیاری قەدەغەی چاوپێکەوتن لە ٨ ساڵی کۆتاییدا لە بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەلایەنی کەمەوە بۆ ١٣ جار قەدەغەی چاوپێکەوتنی ٦ مانگە لەگەڵ پارێزەراندا دراوە.

هـ. ب