پارێزەران دیداریان لەگەڵ سی پی تی ئەنجامدا، داوایان کرد سەردانی ئیمراڵی بکەنەوە
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە لەگەڵ کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) کۆبوونەوە. پارێزەران داوایان کرد، سەرلەنوێ سەردانی ئیمراڵی بکەنەوە.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە لەگەڵ کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) کۆبوونەوە. پارێزەران داوایان کرد، سەرلەنوێ سەردانی ئیمراڵی بکەنەوە.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە کە ٤٣ مانگە نەیانتوانیوە زانیاری لە موەکیلەکەیان رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەربگرن، لەگەڵ کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی) و ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی ئەنجومەنی ئەوروپا کۆبوونەوە.
لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز سەبارەت بە دیدارەکان قسەی بۆ ئاژانسی مەزۆپۆتامیا کرد.
بیلمەز ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان لە دیدارەکەیان لە گەڵ سی پی تی باسیان لەوەکردووە کە "گۆشەگیری گەیشتووەتە ئاستێک کە جیتر قەبوڵکراو و مایەی بەرگەگرتن نییە".
بیلمەز راشیگەیاند، کە بە شاندی سی پی تییان راگەیاندووە کە نمونە و هاوشێوەی سیستمی گۆشەگیری ئیمراڵی لە هیچ شوێنێک بوونی نییە و وتی، "هەروەها بە سی پی تیمان وت کە دەبێت ئێوە راپۆرتی ئامادەکاریتان ئاشکرا بکەن. هەرچەندە راپۆرتەکەش ئاشکرا بکەن دوو ساڵ بەسەریدا تێپەڕبووە و بەهۆی تێپەڕبوونی کات بەسەریەوە داوامان لە سی پی تی کرد دەستبەجێ سەردانی ئیمراڵی بکەن".
بیلمەز ئاماژەی بەم جۆرە باسی لە وەڵامەکانی شاندی سی پی تی کرد: "شاندەکە باسیان لەوەکرد کە ئەوان لە ١٩٩٩ەوە لە نزیکەوە چاودێری ئیمراڵی دەکەن. پێیان وتین، بۆ ئەوەی ئەو گۆشەگیرییە هەڵبگرن بەردەوام لەگەڵ حکومەتی تورکیا لە دانوستاندان. هەروەها سەبارەت بە راپۆرتەکەش وتیان بە بێ رێگەپێدانی تورکیا ناتوانن راپۆرتەکە ئاشکرا بکەن، بەڵام بۆ وەرگرتنی رێگەپێدان و مۆڵەتی تورکیا هەوڵەکانیان بەردەوامە".
بیلمەز ئەوەی خستەڕوو کە لەگەڵ ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی ئەنجۆمەنی ئەوروپاش دیداریان سازکردووە. بیلمەز ئاشکرای کرد کە لەو دیدارانەشدا باسیان لە گۆشەگیری چڕ و سزای زیندانی هەتاهەتایی توندکراو کردووە و لەوبارەوە زانیارییان بە کاربەدەستانی ئەوروپی راگەیاندووە.