كۆنفرانسی ژنانی عێراقی نێودەوڵەتی لەبەغداد بەردەوامە لەكارەكانی.
پانێلی یەكەم بەناونیشانی"لەجینۆسایددا قڕكردنی ژنان و قڕكردن بەچە واتایەكە؟هۆكار و دەرئەنجامەكانی چین؟ لەلایەن نوسەر و مامۆستای زانكۆی بەغدادوە، ماجیدە هاتوو هاشم پێشكەشكرا.
ماجیدە هاتوو لەسەر بابەتەكەی دەستنیشانیكرد؛ جینۆساید بەتەنیا كۆشتن نییە، بەهەر جۆرە لەناوبردنی زمان، ناسنامە، چاند و هۆنەر، توندوتیژی و دەستدرێژیش هەموو جینۆسایدن. و لەبەردەوامیدا رایگەیاند؛ جینۆسایدی ئەرمەنیەكان، ئەڵمانیا، ئەفریقا، چین، ژاپۆن، روسیا و ئەنفاڵ لەكوردستان و هاوكات كۆمەڵكۆژی شێعەكان لەباشوری عێراق و تەنانەت كۆمەڵكۆژی فیلیەكانیش بەهەمانشێوەیە.
نوسەر و مامۆستای زانكۆی بەغداد، ماجیدە هاتوو هاشم لەبەردەوامی پێشكەشكردنی پانێلەكەیدا رایگەیاند؛ كۆشتن و كۆچبەركردنی ئێزیدیان جینۆسایدی هەرە وەحشتناك و وەحشیانەیە كە بەبێ هیچ بیانۆیەك لەبەرامبەر بەكوێلەكردنی ژنانی ئێزیدی پێكهاتووە. هاتوو دەشڵێت:"لەسەدساڵی بیست و یەكدا ئەوە شەرمێكی هەرە مەزنە. چۆنكە نە قۆناخی نادانی و جەهالەتە، قۆناخی دەستدرێژی رەگەزی لەسەر ژنانە. رەوشی ژنانی كۆچبەر لەكامپەكاندا زۆر زۆر خراپە و دەبێت چاوێك بەژیانیاندا بخشێندرێتەوە".
ئەندامی رێكخستنی ژنانی ئازاد لەكوردستان، لەیلا ئازاد پەیامی پارێزەر، ئەندامی رێكخستنی مافی مرۆڤ و ژنان و نوسەری پەرتووكی ژنكۆژی ـ ئیتالی باربارا سپێنلی بەهۆی كێشە رێگاو بان نەیتوانی لەكۆنفرانسەكەدا ئامادە بێت،خوێندەوە.
لەپەیامەكەی باربارا سپێنلیدا هاتبوو؛ كاتێك داعش بەشێوەیەكی وەحشیانە هێرشی شەنگاڵی كرد و كۆمەڵكۆژی پێكهێنا، لەگەڵ ئەوەی كە عێراق پەیماننامەی مافی مرۆڤیشی واژۆ كردوە، ئێران و توركیاش پەیماننامەكە بن پێ دەكەن و گەلێ ئێزیدی لەقڕكردن ناپارێزن. هاوكات لەدرێژەی پەیامەكەیدا باربارا دەڵێت:"دوابەدوای كۆمەڵكۆژیەكە ژنان خۆیان بەرێكخستن كرد و نیشانی هەموو دنیایاندا كە ژنان خۆیان دەپارێزن. هێزی یەژەشەیان بۆنیاد نا و بەرپرسیاریەتی بەرخۆدان، پاراستنی شەنگاڵ و ژنانیشیان لەسەر بنەمای هزری رێبەری گەلان عەبدوڵڵا ئۆجالان خستە ئەستۆی خۆیانەوە.
ف.ق