پاسەوان و جەندرمەکانی تورک بە سەگەوە هێرش دەکەنە سەر زیندانیانی ژن
لە زیندانی ژنانی شاکرانی ئیزمیر، جەندرمە و پاسەوانەکان بە سەگەوە هێرش دەکەنە سەر قاوشی زیندانیان و کەلوپەلەکانیان بڵاودەکەنەوە.
لە زیندانی ژنانی شاکرانی ئیزمیر، جەندرمە و پاسەوانەکان بە سەگەوە هێرش دەکەنە سەر قاوشی زیندانیان و کەلوپەلەکانیان بڵاودەکەنەوە.
فشار و توندوتیژی سیستماتیک لەسەر زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بەردەوامە.
زیندانیانی زیندانی شاکرانی ئیزمیر، بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ خانەوادەکانیان کرد و باسیان لە ڕەفتاری پاسەوان و جەندرمەکانی زینداکە کرد.
بەپێی قسەی زیندانیان، لەم هەفتەیەی دواییدا بە بیانوی پشکنین هەڵیانکوتاوەتە سەر قاوشەکان و توندوتیژیان بەرانبەر ژنان ئەنجامداوە.
زیندانیان باسی ئەوەیان کرد کە بە شەو هەڵیانکوتاوەتە سەر زیندانیان و سەگیان بۆ پشکنین بەکارهێناوە و هەموو کەلوپەلەی زیندانیانیان بڵاوکردووەتەوە و هەڕەشەیان لە زیندانیان کردووە.
ف.ق