'پەدەکە بە دەستی خۆی گۆڕی خۆی هەڵدەکەنێت'
سیاسەتمەدار و رۆژنامەوانان لەبارەی خیانەتی بنەماڵەی بارزانی ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەم جۆرە دووان: "پەدەکە بە دەستی خۆی گۆڕی خۆی دەکۆڵێت. لەبەر ئەوەی ئەردۆغان پەدەکە وەک نۆکەر دەبینێت، نەک وەک هاوکار".
سیاسەتمەدار و رۆژنامەوانان لەبارەی خیانەتی بنەماڵەی بارزانی ناڕەزایەتییان دەربڕی و بەم جۆرە دووان: "پەدەکە بە دەستی خۆی گۆڕی خۆی دەکۆڵێت. لەبەر ئەوەی ئەردۆغان پەدەکە وەک نۆکەر دەبینێت، نەک وەک هاوکار".
سیاسەتمەدار و رۆژنامەوانان سەبارەت بە خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی و هاوکارییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز کرد و ناڕەزایەتی توندیان بەرامبەر داگیرکەری نیشاندا.
رۆژنامەوانی میسری ئیلهامی ئەل-ملێجی رایگەیاند، کە بنەماڵەی بارزانی لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، شکۆ و کەرامەتی گەلەکەیان دەفرۆشن و وتی، "بۆ ئەوەی پشتگیری لە رژێمی تورکیا بکەن، مافەکانی کورد بە نەبوو دادەنێن و ئازادی و شکۆی گەلی کورد دەخەنە ژێر پێ و دەیفرۆشن".
توێژەری سیاسی ناوەندی کوردی بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسی تاریق حەمۆش رایەگیاند، دەوڵەتی تورک ئامانجیەتی لە رێگەی پاکتاوی پەکەکە هەموو باشوری کوردستان داگیر بکات و پەدەکەشی کردووەتە ئامرازێکی کردەوە چەپەڵەکانی خۆی. حەمۆ باسی لەوەشکرد، "پەدەکە گۆڕی خۆی بە دەستی خۆی دەکۆڵێت. لەبەر ئەوەی ئەردۆغان پەدەکە وەک نۆکەر دەبینێت، نەک وەک هاوکار. بنەماڵەی بارزانی تەنیا بووەتە ئامرازێک کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بەکاردەهێندرێت، ئەو بنەماڵەیە بەم جۆرە بە دەستی خۆیان گۆڕی خۆیان هەڵدەکەنن. چونکە پلانی ئەردۆغان و نەتەوەپەرستە تورکەکان ئەوەیە کە هەموو هێزەکانی کورد لە وەڵات، هەروەها پەدەکەش لەناوببەن".
هـ. ب