بەڕێوەبەرانی کۆمۆن و مەجلیسەکانی ژێر سایەی دەستەی دیموکراتیکی کوردی سویسرا (جەدەکە_سە) بۆ هەڵسەنگاندنی چالاکییەکانی ٢٦ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کۆبوونەوە. پێکهاتەکان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ئاراو لە شاری لینزبورگ کۆبوونەوەکەیان کرد.
گردبوونەوەی ١٢ ی تشرینی یەکەمی بازل گرنگە
بەشداربووان ئاماژەیان بەوە کرد چالاکیی گرنگ ئەنجامدراون و پێشهاتی گرنگ هاتوونەپێش بەڵام لەئاستی شکاندنی گۆشەگیری نیین. گوترا: "گردبوونەوەی ١٢ ی تشرینی یەکەمی بازل گرنگە، ئێمە دەتوانین ئازادی ڕێبەرمان بە چالاکی بەهێز بەدی بهێنین".
١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن دەبین
تیشکخرایە سەر کاروخەبات بۆ گردبوونەوەی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گوترا: "بانگەواز لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین بۆ ئازادی ڕێبەرمان بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بەشداری لەم قۆناغەدا بکەن".
کۆبوونەوەکە بە پلانسازی کۆتایی هات.