پلاتفۆرمی باوەڕی میزۆپۆتامیا: دەستان لە شەنگاڵ بکێشنەوە

پلاتفۆرمی باوەڕی میزۆپۆتامیا لەبارەی هێرش و هەڕەشەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق، پەدەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر شەنگال لە کۆڵن چالاکی ئەنجامدا.

پلاتفۆرمەکە لە کۆڵنی ئەڵمایا لەبارەی هێرش و هەڕەشەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق، پەدەکە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر شەنگال راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو وتی،"دەستان لە شەنگال بکێشنەوە."

لە چالاکیەکەدا حافیز تورهانلی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئیسلامی کوردستان قسەی کرد.

تورهانلی رایگەیاند، میزۆپۆتامیا لانکەی باوەڕی کوردستانە و وتی،"هەموو باوەڕی، ئایین و پیاوچاکان لەسەر خاکی کوردستان دەرکەوتوون. بەڵان بەداخەوە سەدان ساڵە لەسەر ئەم خاکە داگیرکەر و پارچەکردن هەیە. کوردستان خاکی شارستانی باوەڕی و ئایینەکانە. بۆیەش کاتێک هێرش لەبەرانبەر باوەریەکان هەبێت، بە واتای هێرش لەسەر هەموو باوەڕی و ئایینەکان کوردستان دێت، پێویستە لەبەرانبەر هێرشەکان بووەستینەوە."

لەسەرناوی فیدراسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی – ئەوروپا مەروان سەزەک قسەی کرد و وتی،"ئێزدیان بۆ ئەوەی خۆیان بپارێزن ٧ ساڵە لە شەنگال لەلایەن هێزەکانیانەوە خۆپارێزی دەکەن. کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، پەدەکە و هێزەکانی عێراق هەڵهاتن و گەلی ئێزدی رووبەڕووی قڕکردن بووەوە. بۆیەش ئێمە وەک پلاتفۆرمی ئایین و باوەریەکانی میزۆپۆتامیا دەڵێین، دەستان لە شەنگال بکێشنەوە."

ف.ق