پلاتفۆرمی ئاسایشی هەڵبژاردن بانگەوازی بۆ چوونە سەرسندوقەکانی دەنگدان راگەیاند
پلاتفۆڕمی ئاسایشی هەڵبژاردن بانگەوازی ئاراستەی هەموو کەس کرد کە رۆژی ٢٨ی ئایار بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
پلاتفۆڕمی ئاسایشی هەڵبژاردن بانگەوازی ئاراستەی هەموو کەس کرد کە رۆژی ٢٨ی ئایار بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
پلاتفۆڕمی ئاسایشی هەڵبژاردن (سەگەپە) بەمەبەستی بەشداربوون لە هەڵبژاردنی گەڕی دووەمی سەرۆکایەتی کۆمار لە ٢٨ی ئایار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دوای ئەوەی رۆژی هەڵبژاردن دیاریکرا وەک بینیمان قۆناغی هەڵبژاردن لە هەلومەرجی نایەکساندا سازکرا و سەرچاوەی جەماوەری و میدیا بە شێوەیەکی نایاسایی بەکارهێنران. ئەو رەخنانەی لە راپۆرتە نێونەتەوەیی و میدیا جیهانییەکاندا ئاماژەیان پێدرا بۆ وڵاتەکەمان مایەی نیگەرانی و خەمگینیە".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئەم بانگەوازە کراوە؛ "لە دەبێت هەموومان لە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماردا بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدی دڵخوازی خۆمان بدەین. دەمانەوێت بە بیری بهێنینەوە کە دەنگی هاوڵاتیانمان کە لە ١٤ی ئایاردا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان چەندە بەنرخە. دەبێت ئەندامانی لیژنەکانی سندووق و چاودێران جارێکی دیکە ئەرکەکانیان بە جێبگەیەنن. دەبێت سەرلەنوێ گواستنەوەی هاووڵاتیانمان کەلە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکان دەنگ دەدەن و خۆیان لە شرەکانی دیکەن رێکبخرێتەوە. وەرن لە ٢٨ی ئایاردا شان بە شانی یەکتر لەپێناو هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دادپەرەران بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان!".
لیستی واژۆکان
ئەو رێکخراوانەی راگەیەندراوەکەیان واژۆ کردووە ئەمانەن: "کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (دیسک)، کۆنفیدراسیۆنی سەندیداکانی کرێکارانی جەماوەری (کەسک)، یەکێتی پزیشکانی تورک (تەتەبە)، سەندیکای خانەنشینان، ژوری ئەندازیارانی کارەبا (ئەمەئۆ)، کۆمەڵەی دیموکراسی کۆمەڵایەتی (سۆدەڤ)/ فیدراسیۆنی عەلەوی بەکتاشی (ئابەفە)، کۆمەڵەی دەستپێشخەری مافەکان، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)، فیدراسیۆنی کۆمەڵە هەرێمییەکانی کزڵئیرماک، یەکێتی نوسینگەکانی خانوبەرە، کۆمەڵەی دەرچوانی زانکۆی تەکنیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئۆدەتو)، بزوتنەوەی دیموکراسی ئەوروپا ٢٠٢٥ (دیەم ٢٥ تورکیا)، فۆرومی ئانیتپارک، مسوڵمانانی دژە سەرمایەداری، یەکێتی لەپێناو دیموکراسی (دیب)، پلاتفۆڕمی کۆمەڵەکانی رۆژهەڵات و باشوری رۆژهەڵات (دەگەدە)، پلاتفۆرمی ماف و دادپەروەری، هەماهەنگی میدیای هەرێمی هەڵبژاردنی ٢٠٢٣، کۆمەڵەی پزیشکانی ددان، خۆبەخشانی تورکیا، دەستپێشخەری هاووڵاتیان، کۆمەڵەی هاووڵاتیبوون".
هـ . ب