پلاتفۆرمی ئایینەکانی مێزۆپۆتامیا بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێوە پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

پلاتفۆڕمی ئایینەکانی مێزۆپۆتامیا وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆبانێ، لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان و گۆشەگیریش داوای بەرخۆدانی کرد.

لە راگەیەندراوەکەی پلاتفۆڕمی ئایینەکانی مێزۆپۆتامیادا هاتووە، " رۆژی جیهانی کۆبانێ لە گەلانی ستەملێکرا و چەوساوە پیرۆز بێت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە دەوڵەتی تورک هەوڵیدا لە رێگەی داعشەوە خواستی خۆی بۆ داگیرکردنی رۆژئاوا جێبەجێ بکات و ئەوەش خراوەتەڕوو، "ئەردۆغان کە لەبارەی حەماسەوە دەڵێت بزوتنەوەی موجاهیدەکان، گروپێک کە خاکی خۆی دەپارێزێت'، بە قەسەدە و پێکهاتەکانی کە گیان، سامان، نامۆس و خاکی خۆیان لە بەرامبەر داگیرکەران دەپارێزن، دەڵێت تیرۆریست".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشە داگیرکەری و قڕکەرییەکان دراوە و ئەوە هاتووە، کە "وەک چۆن دوێنێ لە دژی چەتەکانی داعشی دڕندە، لە پاراستنی کۆبانێدا گەلانی جیهان و بندەستان یەکیان گرت، کەوتنە سەنگەرەوە، بەم جۆرە کۆبانێی ئازاد و رۆژئاوای ئازاد پێکەوە بەدیهێنران، ئەمڕۆش لە دژی ستەم، گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم ئێمە داوا لە هەموو لایەنگرانی مرۆڤایەتی دەکەین لە پێکەوە ژیانی ئازاد و دیموکراتیک بونیاد بنێن".

هـ . ب