پۆلیس هێرشی کردە سەر دایکانی شەممە: ١٣ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر دایکانی شەممە لە گۆڕستانی بێکەسانی ئاڵتنشەهیری ئەستەنبوڵ و ١٣ کەسی دەستگیرکرد.
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر دایکانی شەممە لە گۆڕستانی بێکەسانی ئاڵتنشەهیری ئەستەنبوڵ و ١٣ کەسی دەستگیرکرد.
دایکانی شەممە و کۆمسیۆنی دژی بێسەروشوێنکردن لەکاتی دەستگیرکردنی ئیهادەدا لە ئەستەنبوڵ بە بحنەی 'رۆژی بێسەروشوێنکراوەکانی نێودەوڵەتی' کۆبونەوە.
چالاکیەکە لە گۆڕستانی بێکەسان لە ئاڵتنشەهیر کە گۆڕی حەسەن ئوجاک و ریدڤان کاراکۆچی لێیە کە بە ئەشکەنجە کوژراون، ئەنجامدرا.
ژمارەیەکی زۆر لە خزمانی بێسەروشوێنەکان کۆبونەوە، بەڵام پۆلیسی تورک هێرشی کرد.
کەسوکاری بێسەروشوێنان و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ لەبەرانبەر پۆلیسی تورک وەسانەوە و وێنەی بێسەروشوێنەکانیان بڵاوکردەوە و دروشمیان وتەوە.
موسا پیرئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپە کە لە دەرەوەی گەمارۆی پۆلیس بوو، ویستی بچێتە نێو جەماوەکەرە بەڵام رێگری لێکرا.
پیرئۆغلۆ رایگەیاند کە کردەوەکانی پۆلیس لەدژی شکۆمەندی مرۆڤە، لەدژی مرۆڤایەتیە. رێگە نادرێت پەرلەمانتار قسە بکات.
پۆلیسی تورک دوای ماوەیەک لە گەمارۆدان، هێرشی کردە سەر جەماوەر و بە ئەشکەنجە ١٣ کەسی دەستگیرکرد.
ف.ق