پۆلیس هێرشی کردە سەر دایکانی شەممە: ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران

لەو کاتەیدا کە دایکانی شەممە ویستیان لە گۆڕەپانی گاڵاتاسەرای کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساز بکەن، پۆلیس هێرشی کردە سەریان و ژمارەیک لەو دایکانەی دەستگیرکرد.

دایکانی شەممە لە هەفتەی ٩٤٢هەمینی چالاکییەکەیان بە داواکاری ئاشکراکردنی چارەنووسی کەسوکاریان کە لە کاتی دەستبەسەرکراندا بێسەروشوێنکرابوون و هەروەها بە داخوازی دادگاییکردنی بکەرانی ئەو تاوانە ویستیان لە گۆڕەپانی گاڵاتاسەرای کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی سازبکەن. سەرباری بڕیاری دادگای دەستووی هەمیشەیی پۆلیسەکان درێژەیان بە گەمارۆی دایکاندا. بەر لە دەستپێکردنی چالاکییەکە پۆلیسەکان گۆڕەپانی چالاکیەکەیان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی دەستگیرکردن گەمارۆدا و رێگرییان لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکە کرد.

پۆلیسەکان رێگرییان لەو دایکانە کرد کە لە گۆڕەپانی گاڵاتاسەرای کۆببوونەوە و نەیانهێشت کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساز بکەن و دواتر دایکانی شەممەیان دەستگیرکرد.

هـ . ب