پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەى مافی مرۆڤی تورکیا

پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) و کەسکین لە دژی ئەو هەڵکوتانە هەڵوێستی نیشاندا و وتی: "بەهۆی وتەیەکی دوو ساڵ و نیو لەوە پیش لێکۆڵینەوەیەکی بۆ کراوەتەوە".

لە ئیستەنبول پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی فاتمە سەڤگی کەسکین دایکی ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە)، لە هەڵکوتانەکەدا روون بوویەوە، لەسەر ئەو وتانەى دوو ساڵ و نیو لەوە پێش ئەرەن کەسکین لە دێرسیم کردونی، لێکۆڵینەوەى لە دژ کراوەتەوە.

ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی ئیهەدە ڕایگەیاند، لەکاتی هێرشەکەدا لە ماڵ نەبووە و وتی: "دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکە پۆلیس بەدوای مندا گەڕاوە و وتویانە: وتە لێوەرگرتنی هەیە".

کەسکین ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە دەچێت بۆ وتەلێوەرگرتن و وتی: "لەم کاتژمێرەدا دەڕواتەوە بۆ ماڵەوە. ئایا دەبێت لەم کاتژمێرێکدا وتە لێوەرگرتن هەبێت؟ ئەوان ژمارە تەلەفۆنەکەیان دۆزیوەتەوە و تەلەفۆنیان کردووە. هۆکاری هەڵکوتانەکەش دەگەڕێتەوە بۆ قسەکانی من لە دوو ساڵ و نیو پێش ئێستا، کە لە پانێلێک لە دێرسیم کردبوومن. بەو پاساوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. بانگەشەى ئەوە دەکەن "پڕوپاگەندەى رێکخستنم کردووە"، بەڵام هەموو کات من لێرەم، باشە لەم کاتژمێرەدا چۆن دەبێت، کە هەڵبکوتنە سەر ماڵی پارێزەرێک؟ ئەوە کارێکی هەڵە و دژ بە راستییە، ئەوان تەنها ئەمە بۆ بێزارکردن دەکەن. ڕۆژی سێشەممە دەڕۆم بۆ وتە لێوەرگرتن".

ژ.ت