بۆ ئه‌وه‌ی سهرنجرابكێشن بۆ سه‌ر پێشێلكردنی مافی زیندانیان خزم و كه‌سوكاری زیندانیانی نه‌خۆش ویستیان له به‌رده‌م دادگای چاغلایان كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ببه‌ستن. پۆلیسه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه.
به‌ر له‌وه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه ده‌ستپێبكات پۆلیسه‌كان ده‌وروبه‌ری ماسان كافێیان گرت كه كه‌سوكاری زیندانیان تێیدا دانیشتبوون. پۆلیسه‌كان بانگیان له ده‌ستوپێوه‌نده‌كانیان كرد و كورسیه‌كانیان كۆكرده‌وه.
وه‌ك پاساویش بۆ قه‌ده‌غه‌ی چالاكیه‌كه بڕیاری قایمقامیه‌تی كاغتهانیه نیشاندرا.
هاوسه‌رۆكی ناوچه‌ی كارتاڵ ئایگوڵ سنجار كاراتاشیش له‌ناویاندا 5 كه‌س ده‌ستگیركران.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورسییه‌كان به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی كۆكرانه‌وه، خاوه‌نی كافێكه له‌گه‌ڵ دهستوپێوهندهكان پۆلیسه كه‌وتنه شه‌ڕ.
هـ . ب