ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە بەردەم وێستگەى میترۆی ئەنقەرە، بە هاوکاریی دەوڵەتی تورک و داعش ١٠٤ کەس کۆمەڵکوژکران. ئەو کەسانە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنیاندا بە رێکخستنی مەراسیمێک لە هەمان شوێنی کۆمەڵکوژییەکەیاندا یادیان کرایەوە، بەڵام لەلایەن سەدان پۆلیسەوە شوێنی یادکردنەوەکە گەمارۆدراوە و رێگری لە یادەکە کرا.
پۆلیسەکان لیستێکیان بە دەستەوە بوو و رایانگەیاند، جگە لە بنەماڵەى ئەو کەسانەى گیانیان لە دەستداوە، ڕێگە نادەن کەسی تر لە شوێنی یادکردنەوەکەدا ئامادە بێت. دەستەیەکی پێکهاتوو لە ٣٠ کەس هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە چوارڕێیانی ئولاشترما، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەر گروپەکە و خەڵکێکی زۆریان بە سەر زەویدا ڕاکێشا و دەستگیریان کردن.
ژ.ت