پۆلیسی ئاڵمانیا ئەو گەنجانەی دەستگیر کرد کە دەیانویست بەشداری لە فستیڤاڵدا بکەن
٤٤ گەنجی کورد کە ویستیان لە سوریسڕاوە بەشداری لە فستیڤاڵی گەنجاندا بکەن، لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیرکران.
٤٤ گەنجی کورد کە ویستیان لە سوریسڕاوە بەشداری لە فستیڤاڵی گەنجاندا بکەن، لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیرکران.
گەنجان بۆ ئەوەی بەشداری لە "فستیڤاڵی گەنجانی کوردستان" بکەن کە لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا لەلایەن گەنجانی کوردی نیشتەجێی ئەوروپاوە ساز دەکرێت، لە سویسراوە بەڕێکەوتن، بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە رێگرییان لێکرا.
گەنجانی کورد بە وتنەوەی دروشمی "لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی ١٠٠ ساڵە، بە کولتوری خۆت، خۆت رێکبخە" ئەمڕۆ لە زۆر وڵاتی ئەوروپییەوە بەڕێکەوتن.
پاسی گەنجانی سویسڕا دوی تێپەڕکردنی سنوور لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە راگیرا. پۆلیسەکان دوای پشکنینی پاسەکە ٤٤ گەنجیان دەستگیرکرد. راگەیەندرا کە پۆلیسەکان لە شوێنی دەستگیرکردن سوکایەتییان بە گەنجەکان کردووە.
گەنجە دەستبەسەرکراوەکان ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس راگیراون.
زانرا کە یەک لە گەنجە دەستبەسەرکراوەکان نەخۆشی دڵی هەیە، بەڵام پۆلیسەکان نەیانبردووە بۆ نەخۆشخانە. لەناو ئەو ٤٤ کەسە دەستگیرکراوەدا منداڵیش هەیە.
هـ . ب