پەرلەمانتار هونکۆ: ڕێگەم پێنادرێت بچمە ئیمراڵی

ئەندرێ هونکۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی ئەنجوومەنی ئەوروپا ڕایگەیاند، چەند جارێک داواکاریی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئیمراڵی پێشکەشکردووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگری لە داواکارییەکانم دەکەن.

بەپێی راپۆرت و بڕیارەکانی سی پی تی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە گۆشەگیری لە ئیمراڵی بەردەوامە.

ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپاش دوێنێ بڕیارێکی دا و داوایکرد، دەوڵەتی تورک تا کۆتایی ئەیلولی ٢٠٢٢ دەبێت زانیاری لەسەر پێشهاتەکان و رێوشوێنەکانی ئیمراڵی پێشکەش بکات.

دادگای سزاکانی بورسا لە ١٢ی تشرینی دووەم دا بە ناو "سزای دیسیپلین" سزای ٦ مانگ قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی پارێزەرانی  لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن بۆ ماوەى ٣ مانگ لەگەڵ بنەماڵەکاندا سەپاند.

ئەندرێ هونکۆ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپاش وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی دایەوە.

هونکۆ، پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، سنوردارکردنی دیدارەکان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان قبوڵ ناکرێت و وتی: "بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستم گەیشتوون، مەرجەکانی زیندانی ئیمراڵی بەپێی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا نییە. لیژنەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئەوەی خستەڕوو، کە هیچ میکانیزمێکی لێکۆڵینەوە نییەوە و پێویستە تورکیا میکانیزمی لێکۆڵینەوە دابمەزرێنێت، چونکە پێشێلکاری هەیە".

هونکۆ لەبارەی هەڵوێستی ئەڵمانیا لە بارەی گۆشەگیرییەوە وتی، "پێویستە ئەڵمانیا و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەوروپا پەیوەندییە تایبەتەکانیان لەگەڵ تورکیا ببڕن. ئەڵمانیا لەلایەکەوە دەنگ بە "بەڵێ" دەدات، کە تورکیا پەیمانی ئەنجومەنی ئەوروپا پێشێل دەکات و لە لایەکی دیکەشەوە هاوکاریی تورکیا دەکات".

ئەندرێ هونکۆ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا ڕاشیگەیاند، چەند جارێک داوایکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئیمراڵی بڕوات بۆ ئێمراڵی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دا ئەنجام بدات، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێگرییان لە داواکارییەکانم کردووە.

هونکۆ وتی، "ئازادیی ئۆجالان هاوکاری و پاڵپشتییەکی گەورە دەبێت بۆ چارەسەری ئاشتییانەی شەڕی کورد و تورک. چارەسەرێکی لەو شێوەیە بۆ هەموو لایەک باش دەبێت".

ژ.ت