پرسیار بۆ چارەنووسی زوبەیر کورت کرا
لقی ئیهەدەی ئامەد و بنەماڵەی بێ سەرووشوێنکراوەکان ، ئەم هەفتەیە لە چالاکییەکەی خۆیاندا پرسی چارەنووسی زوبەیر کورت-یان کرد کە لە کاتێکەوە لەلایەن سوپای تورکەوە دەستگیر کراوە ، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی نییە.
لقی ئیهەدەی ئامەد و بنەماڵەی بێ سەرووشوێنکراوەکان ، ئەم هەفتەیە لە چالاکییەکەی خۆیاندا پرسی چارەنووسی زوبەیر کورت-یان کرد کە لە کاتێکەوە لەلایەن سوپای تورکەوە دەستگیر کراوە ، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆفی (ئیهەدە)ی لقی ئامەد و خزمەکانی بێسەرووشوێنکراوەکان لە هەفتەی ٦٤١هەمی چالاکییەکەی خۆیاندا بەدرووشمی " با بێسەرووشوێنکراوەکان ببینرێن، دۆسیەکان دادگایی بکرێن" لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی بەڕێوە چوو.
بە هۆی نەخۆشی کرۆنا لەو ڤیدیویە کە بڵاوکرایەوە ئەندامئ کۆمیسیۆنی ون بووەکانی لقی ئیهەدەی ئامەد پارێزەر حەسەن یاڵچین سەرپەرەستی پانلەکەی کرد. یاڵچین وتی ئەم هەفتەیە چیرۆکی زوبەیر کورت کە ٢٣ی مژداری ١٩٩٣ لە گوندی بێرکای ناوچەی بسملێ لەلایەن سەربازانی تورکەوە دەستگیرکرا و بێسەرووشوێنیان کرد.
یاڵچین ئەوەی هێنایە سەرزمان کە بە پێی قسەکان و وتەکانی دایکی زوبەیر کوورت، کۆچەر کورت کە دەڵێت چیرۆکی وندابوونی کوڕەکەی ئاوەهایە: " زوبەیر کورت پێش ئەوەی کە ون بکرێت ، ساڵیک پێش براکەی عەبدولرەحمان کورت، بە هۆی ئەشکەنجەی زۆر لەکاتی دەستگیرکردنی گیانی لەدەستدا. ٢٣ی مژداری ١٩٩٣ ئەوان لە گوندی بێرکێ-ی سەربە ناوچەی بسملێ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجام دەدن. سەربازەکان کە دێنەسەر گوندەکە بێ سەرووبەر گوندەکە گولەباران دەکەن. لەو هێرشەدا ٢ کەس لە گوندەکە گیانیان لەدەست دەدەن. هەر ئەوکاتە سەربازەکان زوبەیر کورت دەستگیر دەکات. ئەو لە شوێنێکی دوور لە گوندەکە رادەگرن. زوبەیر کورت سێ ڕۆژ بە دەستگیرکراوی دەمینێتەوە. دایکی زەبەیر دەبینێت کە جەستەی کوڕەکەی لەبەر سەرما شین و مۆر بووەتەوە، دایکی هەڵدەستێت جلی بۆ ببات. هەروەها جگەرەشی بۆ دەبات. دیسانەوە خواردن و خواردنەوە بۆ کورەکەی دەبینێت. سەربازەکان کە لە گوندەکە سێ رۆژ مانەوە بیجگە لە زوبەیر کورت هەموو دەستگیرکراوەکانی گوندەکە ئازاد دەکەن.زوبەیر کورت لەگەل خۆیان دەبەن و لەو رۆژەوە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی زوبەیر بەردەست نییە."
ک-ش