پەروین بوڵدان لەگەڵ باڵیوزانی باڵای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کۆبوویەوە
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لەگەڵ باڵیۆزە باڵاکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کۆبووەوە و باسی لە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی و گوشارەکانی سەر وڵات کرد.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لەگەڵ باڵیۆزە باڵاکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کۆبووەوە و باسی لە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی و گوشارەکانی سەر وڵات کرد.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەگەڵ هشیار ئۆزسۆی هاووتەبێژی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەدەپە، لە ئێوارە خوانێکدا، کە لە لایەن نیکۆلاس مایر-لاندروت باڵیۆزی باڵا و نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا - تورکیا رێکخرابوو، لەگەڵ باڵیۆزانی باڵای وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کۆبوویەوە.
بوڵدان لە کۆبوونەوەکەدا بۆچوونی هەدەپەی سەبارەت بە قەیرانی ئابووری و سیاسیی وڵات بڵاوکردەوە و گفتوگۆکان و لێکۆڵینەوەکانی لەسەر هەڵبژاردن لە ناو رای گشتیدا هەڵسەنگاند.
بوڵدان لەبارەی بەردەوامیی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی، جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر دەمیرتاش، دۆزی کۆمپاس (فێڵبازانە و پیلانگێڕانە)ی کۆبانێ و ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی پەیوەست بە دۆسیەی داخستنی هەدەپە بۆچوونەکانی خۆی و حیزبەکەى خستەڕوو.
بوڵدان وەڵامی زۆرێک لە پرسیارەکانی باڵیۆزە باڵاکانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکەی دایەوە و ڕایگەیاند، سەرەڕای گوشار و زۆرداری و دەستگیرکردن و دادگاییکردن، هەدەپە هێزی خۆی زیاتر دەکات و لە سیاسەتی تورکیادا ئەکتەری سەرەکی دەبێت.
ژ.ت