پێشانگای ٢+٢= کوردستان لە لۆزان دەستی پێکرد

پێشانگای ٢+٢= کوردستان لە شاری لۆزانی سویسرا دەستی پێکرد.

ماوەیەکی کەم بۆ ساڵیادی پەیمانی لۆزان ماوە کە ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا لە شاری لۆزانی سویسرا واژۆکرا و دواتر دوورخستنەوە و کوشتنی کورد و ئەرمەنی و گەلانی دیکە دەستی پێکرد.

چالاکیەکانی ١٠٠ ساڵەی پەیمانەکە کە لەلایەن کۆمیتەی یادکردنەوەی ١٠٠مین ساڵی لۆزان (لۆزان٢٠٢٣) کە لە مانگی تشرینی دووەم دەستی پێکردبوو، بە کۆنفڕانس، پانێل و چالاکی هونەری و کەلتوری بەردەوامە.

لە چوارچێوەی چالاکیەکەدا بە بەشداری هونەرمەندای چوار پارچەی کوردستان، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ئەمڕۆ پێشانگایەک بەناوی ٢+٢= کوردستان  لە شاری لۆزانی سویسرا کرایەوە.

پێشەنگاکە لەژێر ناوی ' ئەو قسانەی لەلایەن ئێمەوە دەکرێن؛ لە هۆڵی پێشانگاکانی هۆتێل دی ڤیل لی پلاس دی لا پالود ١٠٠٣ کرایەوە و تاوەکو ١٩ی ئایار بەردەوام دەبێت.

لە پێشەنگاکەدا کە لەلایەن بارش سەییتڤان و سەردار موتلووە ئەنجامدرا، بەرهەمی ئەم هونەرمەندانە نمایش دەکرێن:

" عوسمان ئەحمەد، هاڤین ئەلسیندی، هاڤار ئەمینی، ڤۆرییا ئاریا، خەدیجە باکەر، ساڤاش بۆیراز، وریا بوداغی، تیمور چەلیک، سەڵاح ئێبراهیمی، سەرحەد ئەرتونا، جاکۆپۆ گالیجۆ، فاتۆش ئیروەن، ئەرەن کاراکوش، سەرپیل ئۆداباشی، والید ستی، حتۆ ستییرل و لەیلا تۆپراک."

ئاماژە بە زیانەکانی پەیمانەکە دەدرێت

سەردار موتلو رایگەیاند کە بەهۆی پەیمانی لۆزان و ئەنجامەکانیەوە کە پشتگوێخراوە، جۆگرافیای میزۆپۆتامیا و ئەنادۆل تێکدراوە و وتی، " بە عەقڵییەتی 'یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک ئاڵا' سەد ساڵە بەردەوامە ، لەم جۆگرافیایە کۆمەڵکوژییەکی زۆر، قڕکردنی کەلتوری و دوورخستنەوە روویاندا."

موتلو هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ناوی پێشانگاکە ٢+٢= کوردستانە و لە قسەکانی قازی محەمەد رێبەری کۆماری کوردستان وەرگیراوە.

ف.ق