پێشێلکارییەکانی ئاکەپە لە هەڵبژاردن
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ لە چەندین شار و ناوچەی جیاواز.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئاکەپە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ لە چەندین شار و ناوچەی جیاواز.
لە ڕاپۆرتەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا هاتووە:
سەمسور:
لە گوندی ئێسکیتاش لە کۆلیکا سەمسور، لایەنگرانی سەرۆکی ئاکەپە و جەندرمەکان بە ئاشکرا دەنگیاندا.
ئەنقەرە:
لە ناوچەی چانکایا لە قوتابخانەی گولەن موهەریم پاکۆگلو، سەرەڕای ئەوەی نوێنەری پارتی چەپی سەوز ئامادە بوو، بەڵام بەڕێوەبەری بنکەکە نەیهێشت چاودێری سندوقەکانی دەنگدان بکات بەو پاساوەی ناوی لە لیستەکەدا نییە.
ئامەد:
نزیکەی ٢٠٠ کەس بەبێ ئاگاداری خۆیان وەک سەرپەرشتیاری سندوق تۆمارکراون، بۆیە نەیانتوانی دەنگی خۆیان بدەن.
دێلوک:
بەگوێرەی پرۆپاگەندەکان، نزیکەی ٤ هەزار و ٧٤ کەس لە پارتی وەتەن بەبێ وەک سەرپەرشیاری سندوق تۆمارکراون، بۆیە نەیانتوانی دەنگی خۆیان بدەن.
گیرسۆن
بەگوێرەی زانیارییەکان، فۆرمەکانی دەنگدان پێشوەختە لە بەرژەوەندی ئەردۆگان مۆرکراون.
ئەستەنبوڵ
کەسانێکی لایەنگری ئاکەپە لە قوتابخانەی ئیمام خەتیب لە شارۆچکەی فاتح لە ئەستەنبوڵ هێرشیان کردە سەر چاودێرانی پارتی کرێکارانی تورکی.
مێردین
کەسوکار و خزمانی کاندیدی ئاکەپە، فاروق کیلیچ، لە گوندی ئێشمەی ناوچەی کیزلتێپی مێردین، ویستیان بەکۆمەڵ دەنگ بدەن، چاودێرانی پارتی چەپی سەوز ویستیان وێنەیان بگرن، ئەوکاتە دەیان کەس لە خزمانی کاندیدەکەی ئاکەپە هێرشیان کردە سەر چاودێرەکان. لە هێرشەکەدا هاڤاس گۆنگور و کەمال ئێربی لە برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
ڕحا
لە گوندی ئەلچالی لە ڕحا، دەرکەوت پیاوان لە جێی ژنان دەنگیانداوە.
هەروەها لە چینیسار بە قسەی نوێنەرانی هەدەپە، بە ئاشکرا دەنگی بەکۆمەڵ دراوە.
نزیکەی ٤٠_٥٠ کەس لە گەڕەکی گونداش لە شارۆچکەی کانیا خەزالان، ویستیان دەنگی بە کۆمەڵ بدەن، ئاوی گەرمیان هاویشت بۆ سەر ئەندامانی لیژنەی دەنگدانی جەهەپە. هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، نزیکەی ٤٠_٥٠ کەس لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانییەوە هاتوون لەپێناو دەنگدانی بەکۆمەڵ، ئەوکاتەی ئەندامەکەی جەهەپە ڕێگری لێ کردووە، ڕووبەڕووی هێرشی جەستەیی و زارەکی بۆتەوە لەلایەن ئەم گرووپەوە.
شەرناخ:
لە ناوچەی قیلابان لە شەرناخ، ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و چاودێری سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان فەوزی کارا ڕووبەڕووی هێرش بۆتەوە لەلایەن سەرجەردەوان حازم بابات و لایەنگرانییەوە، بەم هۆیەوە بە سەختی بریندار بووە.
هـ . ب