پشتیوانییەکان بۆ ٥٥ گەنجە دەستگیرکراوەکە لە هۆڵەندا بەرفراوان دەبێت

ئینتەرناسیۆنالیستەکانی ئەڵمانیا، کەتەلۆنیا، گالیسیا و فیلیپین پەیامی پشتگیرییان بۆ ئەو گەنجانە بڵاوکردەوە، کە لەلایەن پۆلیسی دێنهاگ (لاها)ەوە دەستگیرکراون.

دوای ئەوەی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) داوای پشتیوانیکردنیان لەو ٥٥ گەنجە کرد، کە لە دێنهاگ (لاهای) دەستگیرکراون، لە لایەن ئینتەرناسیۆنالیستەکان و ئازادیخوازانەوە لە ئەڵمانیا، کەتەلۆنیا، گالیسیا و فیلیپین پەیامی پشتیوانیکردن لەو گەنجانە لە رێگەى ڤیدیۆوە بڵاوکرایەوە.

گەنجانی بەرلین ڕایانگەیاند، "سوپای تورک چەند مانگە بە گازی ژەهراوی و کیمیایی هێرش دەکاتە سەر باشوری کوردستان، بەڵام رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان (ئۆ پی سی دەبیلو - OPCW) ئەو گەنجانە لە بارەگاکەى خۆی دووردەخاتەوە، کە لە دژی چەکی کیمیایی چالاکی ئەنجام دەدەن و دەستگیریان دەکەن. ئۆ پی سی دەبیلو و دەسەڵاتدارانی هۆڵەندی دەبێت ئەوە بزانن؛ ئێمە زۆر بە هێزین و سڵاوی پشتیوانی بۆ گەنجانی زیندانیکراو دەنێرین. بەرخۆدانی ئێمە زۆر بەهێزترە لە گوشارەکانتان"!.

هەروەها لەلایەن  جۆزێ ماریا سۆن دامەزرێنەری پارتی کۆمۆنیستی فلیپین و هاوڕێکانی، گەنجانی کەتەلۆنیا و گالیسیا پەیامی پشتیوانی لەو گەنجانە دەستگیرکراوانە بڵاوکرایەوە.

ژ.ت