پسوڵەکانی دەنگدان ڕەوانەی هەرێمەکان کران
پسوڵەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا ڕەوانەی هەرێمەکان کران.
پسوڵەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا ڕەوانەی هەرێمەکان کران.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا چاپکردنی پسوڵەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری و ٢٨هەمین خولی پەرلەمان تەواو کرد. هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی چاپکردنی پسوڵەکانی دەنگداندا، دەستکرا بە ڕەوانەکردنی پسوڵەکانی دەنگدان بۆ هەر ٨٧ هەرێم و بازنەکانی هەڵبژاردن لە سەرتاسەری تورکیا.
لە ئەنقەرە لە ٣ چاپخانەی جیاجیادا پسوڵەکانی دەنگدان چاپکران. لە کاتی چاپکردنی پسوڵەکاندا ٥٠ ئەرکداری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، PTT و نووسینگەی کەلوپەلەکانی دەوڵەتیش ئامادەبوون.
ژ.ت