ڕێپێوانی درێژ مەودای گەنجان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە پاریس بەردەوامە
گەنجان لە ناوچەى درانسیی پاریس دەستیان بە رێپێوانە درێژ مەوداکەیان کرد و دوێنێ گەیشتنە وێستگەی ڤیلینۆڤ سەینت جۆرجیس.
گەنجان لە ناوچەى درانسیی پاریس دەستیان بە رێپێوانە درێژ مەوداکەیان کرد و دوێنێ گەیشتنە وێستگەی ڤیلینۆڤ سەینت جۆرجیس.
"ڕێپێوانی درێژ مەودای پاریس"، کە دوێنێ لەلایەن ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەری (تێکۆژن) بە دروشمی "ئێمە هەموومان شەڕڤانی ئازادین، وەرن جەنگی ئازادی"یە، ٢ ڕۆژی تەواو کرد.
ڕێپێوانەکە، لە بەرە بەیانەوە لە وێستگەی شەمەندەفەری ناشناڵ دەستیپێکرد و لە ناوەندی رۆشنبیریی دیموکراتیکی کوردی جگەرخوێن لە ڤیلنیوو سانت جۆرجس کۆتایی هات. بە گوێرەی رێپێوانەکەى دوێنێ، بەشداریکردن زیاتر بووە. بەهۆی رێگرییەکانی پۆلیس ٥ کیلۆمەتری کۆتایی رێپێوانەکە بە ترەن ئەنجام درا.
گەنجانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە لە وێستگەی شەمەندەفەری ناشناڵ مەودای ٢٠ کیلۆمەتریان بە وتنەوەى دروشم و بڵاوکردنەوەی راگەیاندراو و نامیلکە بڕی.
گەنجان پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "ئێمە هەموومان شەڕڤانی ئازادین، وەرن جەنگی ئازادییە" و هاوکات وێنەی شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان هەڵگرتبوو. لەسەر شەقامەکانی ناشناڵ دا بە بەردەوامی دروشمەکانی "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بە زمانەکانی فەرەنسی و کوردی و تورکی دەوتەوە.
دوای ڕێپێوانەکە، گەنجان لە ناوەندی رۆشنبیریی دیموکراتیکی کوردی جگەرخوێن کۆبوونەوە و ئاهەنگ و گۆڤەند و شاییان گێڕا و ئاهەنگەکە بە درێژایی شەو بەردەوام بوو.
ئەمڕۆ قۆناغی کۆتایی و گرنگی رێپێوانە درێژمەوداکە بەڕێوەدەچێت.
ژ.ت