"ڕێپێوانی ئازادی" بۆ ڕێبەری گەلی کورد گەیشتە ١٤ هەمین ڕۆژ

"ڕێپێوانی ئازادی" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بۆندی بەردەوامە.

"ڕێپێوانی ئازادی" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  لە ٢٢ ی کانوونی دووەم دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ١٤ هەمیندا لە بۆندی بەردەوامە.

لە ڕێپێوانەکەدا هاوارکرا بۆ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. هاوکات لەڕێگەی وتە و برۆشۆرەوە دەربارەی گۆشەگیری ئیمراڵی زانیاری بە گەل بەخشرا. پاشان هاوسەرۆکی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی فەرەنسا، شاهین پۆڵات گوتی: "تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و دانپیانان بە ستاتۆی کوردستان، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".

پۆڵات بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانەکەی درانسی.

ڕێپێوانەکە سبەی لە ناوەندی جڤاکی درانسی دەست پێ دەکات.