ڕێپێوانی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە شاری بۆبینی
ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بۆبینی فەرەنسا بەردەوامە.
ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بۆبینی فەرەنسا بەردەوامە.
ڕێپێوانی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٣ هەمین ڕۆژدا لە شاری بۆبینی فەرەنسا بەردەوامە.
گۆشەگیری قبووڵ ناکەین
لە ڕێپێوانکەران کەمال شاهین تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشەکانی سەر کوردی شەرمەزارکرد، گوتی: "تا ١٧ ی مانگ درێژە بە ڕێپێوانەکەمان دەدەین. لە ١٧ ی شوبات لە شاری کۆڵن بە بەشداری سەدان هەزار کەس گردبوونەوەیەکی مەزن ئەنجام دەدەین و بەڕوونی بە دەوڵەتی تورک دەڵێین، ئیتر گۆشەگیری و دیلی قبووڵ ناکەین. ڕێبەرێتی ئێمە، ویژدانی ئێمەیە! ڕێبەرێتی ئێمە، شکۆی ئێمەیە! ڕێبەرێتی ئێمە، نوێنەری هەموو بەها نەتەوەییەکانمانە!".
بانگەواز بۆ گردبوونەوەی کۆڵن
هەروەها بانگەوازکرا بۆ گردبوونەوە مەزنەکەی کۆڵن، گوترا: "ئێوە دەزانن، ئێمە لەسایەی ڕێبەرێتیەوە دەتوانین بەرخۆدان بکەین و ئازاد بین".
دووپاتکرایەوە، چاوەڕێن هەموو کوردێک ڕووبکاتە کۆڵن.
"تا دوا دڵۆپی خوێن، لەگەڵ ڕێبەری خۆمانین"
کەمال شاهین ڕایگەیاند بۆ شکاندنی گۆشەگیری لە ئەوروپا و چوارپارچەی کوردستان دەستیان بە ڕێپێوان کردووە، گوتی: "بانگەواز لە گەل دەکەین، ڕێبەرێتی بپارێزن. ئەم بێشەرەفییە، بێشەرەفی دەوڵەتی تورکە. ڕەنگە ئەم گۆشەگیری و ستەمە بە شیاوی گەلی کورد بزانن، بەڵام ئێمە بەهادارترین. تا دوا دڵۆپی خوێن، لەگەڵ ڕێبەری خۆمانین".
مەلا زاهیر، مەلای مزگەوتی درانس، بانگەوازی لە هەرکەسێک کرد کە خۆی بە کورد دەزانێت بەشداری گردبوونەوەی کۆڵن بکات، بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
سبەی لە چواردەمین ڕۆژدا، ڕێپێوانەکە لە لا کۆرنۆڤا بەردەوام دەبێت.