'پێویستە بەهۆی کەسایەتی بنیاتنەریەوە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکرێت'

نەوزاد ئیچەن کە ماوەی ٢٠ ساڵە زیندانی بووە، ڕایگەیاند پێویستە بەهۆی کەسایەتی بنیاتنەریەوە خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکرێت و وتی: "بنیاتنانێکی ڕەوا، ئەخلاقی و سیاسییە."

زیندانی نەوزاد ئیچەن ڕایگەیاند، گۆشەگیریی لە ٢٥ـەمین ساڵیدایە و تا ئێستاش بە تەواوی باسی لێوە نەکراوە و ڕای گشتی لێی تێنەگەیشتووە. ئیچەن ڕوونی کردەوە کە ئەمە بابەتی ڕەخنەیە و وتی: "هەرچەندە ئێمە هێزێکی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی گەورەمان هەیە، بەڵام بەداخەوە کلتووری دامەزراوەییمان وەکوو پێویست گەشەی نەکردووە. ئێمە پێمان وایە وەک چۆن کەم و کورتییەکانمان تێدەپەڕێنین، دەتوانین بارودۆخی گۆشەگیریش تێپەڕێنین."

نەوزاد ئیچەن خەڵکی شاری مازگێرتی دێرسیمە لە ماوەی٢٠ ساڵی زیندانی کردنیدا، لە زۆربەی چالاکییەکانی دژی گۆشەگیری لە زینداندا بەشداری کردووە. نەوزاد ئیچەن کە لە زیندانی مەڕمەڕە دەستبەسەر بوو، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات سەبارەت بە گرنگی گۆشەگیری و کاریگەرییەکانی لەسەر گەلی کورد و تورکیا قسەی کرد.

ئیچەن باسی لەوەکرد، مەبەست لەو گۆشەگیرییە قورسەی لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمرالی جێبەجێ دەکرێت، بەدیلگرتنی بەها ئەخلاقی، سیاسی و دیموکراتیکەکانی گەلی کورد و کۆمەڵگای تورکیایە و وتی: "ڕژێمی شەڕی تایبەتی تورک، بە هەموو دامودەزگاکانیەوە، لە دەستوورەوە تا پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی، بەپێی ڕاستی کورد داڕێژراوە. هەموو ئەمانەش بە سیاسەتی حکومەت-دەسەڵات لە نەتەوەپەرەستی، دینی و ڕەگەزپەرەستیەوە بەڕێوەدەچێت و هەوڵی تێکدانی کۆمەڵگا دەدات. تورکیا ماوەی سەدەیەکە لەلایەن زلهێزە هەژموونەکانەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەرکی ئێستای دەستەبەرکردنی بەردەوامیی چەمکی کلاسیکی دەوڵەت نەتەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ڕێبەر ئاپۆ ئەم ڕاستییەی بەڕوونی ئاشکرا کردووە. درێژەدان بە گۆشەگیری لە ئیمرالی بە واتای درێژەدان بە دۆخی ستاتۆی ئێستایە.

سەرچاوەی کێشەکە گۆشەگیرییە

هەروەها ئیچەن ئاماژه ی بەوەدا که بنەمای کێشەکانی تورکیا بەردەوامیدان بە سیاسەتی گۆشەگیرییه و له درێژەی قسەکانیدا وتی: "شەڕێکی یەکلاکەرەوە هەیە و دژ به گەلی کورد پەرەی سەندووە، بەڵام به تێپەڕبوونی کات به زانا بوون له دژی کۆمەڵگەی تورکیا و کۆمەڵایەتی بوونی ئەنجام دراوە" ڕژێمی شەڕی تایبەتی تورک ڕژێمی شەڕ و کودەتایە. کارەکتەرێکی وەهایە کە خۆی لەسەر کێشەی کورد بەخێو دەکات. هەر بۆیە لە هەموو گۆشەیەکی کوردستان و لە هەموو لایەکی جیهانەوە دژی کورد شەڕ بەڕێوەدەبات. لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی خۆی خیانەت لە کوردان دەکات. لە کۆتایی ئەمانە بوونە هۆی ئەوەی تێکۆشینی ڕێبەر ئاپۆ دەست پێبکات."

ئەگەر بە تەواوی باسی گۆشەگیری نەکرێت، ئەوکات دەبێت هەرکەس ڕەخنەداینی خۆی بداتەوە

ئیچەن باسی لەوەشکرد، پێویستە بەهۆی کەسایەتی بنیاتنەریەوە خاوەنداری لە ڕێبەری گەلی کورد بکرێت و وتی: "ئەوە بنیاتنانێکی ڕەوا، ئەخلاقی و سیاسییە. ئەگەر بەتەواوی هەڵسەنگاندن بۆ گۆشەگیری نەکرێت، ئەوا پێویستە هەرکەس ڕەخنەداینی خۆی بداتەوە. پێشەنگەکانی هێڵی فکری سەرۆکایەتی هەمیشە لە زیندانەکاندا لەسەر بنەمای پارادایمی سەرۆک ئاپۆ خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن".