'پێویستە ئیتاڵیا بۆ عەبدوڵا ئۆجالان خۆی بەرپرسیار ببینێ'
پارێزەر ئارتورۆ سالەرنی سەرنجی بۆ مافی پەنابەریی ڕاکێشا کە لەلایەن دادگای ئیتالیاوە بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دراوە و داوای لە ئیتاڵیا کرد کە بەرپرسیارێتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ بگرێت.
پارێزەر ئارتورۆ سالەرنی سەرنجی بۆ مافی پەنابەریی ڕاکێشا کە لەلایەن دادگای ئیتالیاوە بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دراوە و داوای لە ئیتاڵیا کرد کە بەرپرسیارێتی ئەم بڕیارە لە ئەستۆ بگرێت.
پارێزەر ئارتورۆ سالەرنی ڕایگەیاند کە هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زۆر گرنگە و وتی:" لەبەر ئەوەی پێمان وایە گەلی کورد دەتوانێت چارەسەرێکی سیاسی بدۆزێتەوە ئێمە لە ئیتاڵیاش هەڵمەتێک بەڕێوە دەبەین بۆ ئەوەی ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لە ململانێ سیاسییەکان لە چوار دەوڵەتیدا کە تێیدا دەژین بگێرێت."
چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرێکی سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە 10ی تشرینی یەکەم لە 74 ناوەندی جیهانەوە بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش دەستیپێکرد، بەرەو فراوانبوون دەچێت. یەکێک لەو ناوەندە گرنگانەی کە هەڵمەتەکەی تێدا بەڕێوەدەچێت، ئیتاڵیایە و یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەیەک تێیدا مایەوە. ئێمە لەگەڵ ئارتۆرۆ سالەرنی پارێزەری عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بەو کارانەی لە ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێن و گۆشەگیری قسەمان کرد. پارێزەر ئارتورۆ سالەرنی ڕایگەیاند؛"گۆشەگیری ڕەها بۆ ماوەی ٣٣ مانگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان شێوازێکی ئەشکەنجەدانە و وتی:"لە شوێنێکدا کە زیندانییەکان نەتوانن لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکانیان دیدار ئەنجام بدەن، پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپایە کە بناغەی پارلمانی ئەوروپایە. تورکیاش ئەندامی پارلمانی ئەوروپایە. لێرەدا دەبینین کە تورکیا ئەرک و پابەندبوونەکانی بە پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا پێشێل دەکات."
داواکاری ئازادی وەڵام وەردەگرێتەوە
پارێزەر سالەرنی بە بیری هێنایەوە کە ماوەیەکی زۆرە لە ئیتاڵیا چالاکیی جۆراوجۆر بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت و ڕایگەیاند:" ڕۆژانە داواکاری ئازادی لە هەموو بوارەکاندا بڵاودەبێتەوە و وەڵام وەردەگرێت. پارێزەر سالەرنی باسی لەوەشکرد، هەڵمەتێکە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاستی جیهان دەستی پێکردووە گرنگە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"ئێمەش لە ئیتاڵیا هەڵمەتێک بەڕێوەدەبەی. چونکە ئێمە پێمان وایە گەلی کورد دەتوانێت لە گەڕان بەدوای چارەسەری سیاسی بۆ پرسی گەلێکە لە ژێر دەستی چوار دەوڵەتدا دەژین ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە بگێڕێت."
ئیتالیا بەرپرسیارێتی تایبەتی لە سەر شانە
پارێزەر سالەرنی، مافی پەنابەریی سیاسی کە لایەن دادگاکانی ئیتالیاوە بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دراوە وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند:"دادگای ڕۆما لە ساڵی 1999 عەبدوڵا ئۆجالانی وەک کەسێکە لە ژێر گوشار و هەڕەشەدایە و ڕێبەری گەلێکە قبووڵ کرد. مافی پەنابەری سیاسی پێ بەخشن. ئەم بڕیارە تا ئەمڕۆش بەردەوامە و کاریگەرە. لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا، ئیتاڵیا بەرپرسیارێتی تایبەتی لەسەر شانە و دەبێت بۆ گۆڕینی بارودۆخی گۆشەگیریی عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادیی و ڕەوڵ بەرپرسیاری بداتە سەر شانی."
لە ڕۆما ڕۆحێکی گرنگی یەکێتی بنیات ناوە
پارێزەر ئارتۆرۆ سالەرنی باسی ئەوەشیکرد، کە عەبدوڵا ئۆجالان لە ماوەی مانەوەی لە ڕۆما دەستی بە خوێن گەرمی دڵسۆزی گەلی ئیتالیا کردووە و ڕایگەیاند کە ئەمە ڕۆحێکی یەکێتی وگرنگی دروستکردووە و وتی، گەرمی و دڵسۆزی گەلی ئیتاڵیا بەرامبەر بە گەلی کورد بەتایبەتی دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا زیادیکردووە. ئێستا بە ڕۆحی یەکێتیەوە، یەکەمین ئەرکمان ئەوەیە کە گوشار بخەینە سەر دامەزراوەکانمان لە ئیتاڵیا، بەتایبەتی پەرلەمان، هەتا حکومەتی ئیتاڵیا دەست بە هەوڵدان بکات. ئیتالیا دەبێت بەرپرسیارێتی بڕیاری پەنابەریی کە لەلایەن دادگاکانەوە بە ئۆجالان دراوە هەڵناوەشێندرێتەوە، بگرێتە ئەستۆ. ئێمە دیسان پێداگری دەکەین کە حکومەتی ئیتاڵیا دەبێت ئەم بەرپرسیارێتیە جێبەجێ بکات."